سەدر ئیدانەی کۆمەڵکوژییەکانی سودان دەکات: ئامادەین هاوکاری بگەیەنین ئەگەر میکانیزمی گونجاو لەبەردەستدا بێت
موقتەدا سەدر، سەرۆکی بزوتنەوەی نیشتمانی شیعە ئامادەیی خۆی بۆ گەیاندنی هاوکاری بە گەلی سودان ڕاگەیاند و ئەو توندوتیژییە "تیرۆریستییە"ی شەرمەزار کرد و دهڵێت، ئهوكاره لەلایەن "میلیشیاكانهوه" بە پارەی نێودەوڵەتی بەرامبەریان ئەنجام دهكرێت.
سهدر ئهمڕۆ شهممه له تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە باسی لهوهكردوه، "ئەوەی لە سودان ڕودەدات لە ڕوی ململانێ ناوخۆییەوه، ڕەنگدانەوەی ڕادەی دەستێوەردانی سیاسی ناوچەکەیە، کە دۆخی مرۆیی لە ئێستاوە ترسناکتر کردوە، بوەتە هۆی بڵاوبونەوەی پەتا و برسێتی و مردن".
ئاماژهی بهوهشكردوه، "گروپێكی تیرۆریستی به پشتیوانی نێودهوڵهتی بهبێ وهستان هاوڵاتیان دهكوژن، کۆمەڵکوژیی، کوشتنی منداڵان و دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و ئەو لەسێدارە بەکۆمەڵانەی کە لەلایەن میلیشیایەکی پیسەوە ئەنجامدراوه توشی شۆكی كردوم".
سهدر دهڵێت، "لە کاتێکدا ئێمە سهركۆنهی هەمو ئەو کردەوە نامرۆڤانە و تیرۆریستیانە دەکەین کە لە سودان ڕودەدەن، سەرمان سوڕماوە لە هەڵوێستی وڵاتان کە هەوڵی دامرکاندنەوەی ململانێکان نادەن و دەستی هاوکاری بۆ گەلی دۆستانەی سودان درێژ بکەن، هەروەها سهركۆنهی دەستێوەردانی نەرێنی هەندێک وڵات دەکەین کە لەبری چەک بونهته سوتەمەنی تیرۆر".
