سەرچاوەیەک: دادگا بڕیارێكی تاوانكاری دژی عالیه نوسه‌یف ده‌ركرد
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ڕایگه‌یاند، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق بڕیارێكی تاوانكاری ده‌ركردوه كه "تاوانباركردن"ی په‌رله‌مانتار عالیه نوسهیفه به تۆمه‌تی "سوكایه‌تیكردن و ناوزڕاندنی" ئه‌ندامێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بڕیاری خۆی له‌سه‌ر سزادراوی عالیه نوسه‌یف جاسم، جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی په‌رله‌مان ده‌ركرد، دوای هه‌ڵگرتنی پارێزبه‌ندی، له‌به‌رامبه‌ر سكاڵایه‌كدا كه له‌لایه‌ن حسێن یوسف ته‌میمی له به‌شی یاسای وه‌زاره‌تی ناوخۆ به پله‌ی كه‌سی خۆی تۆماركرابو.
له سكاڵاكه‌دا، كارمه‌نده‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ، عالیه نوسهیفی تۆمهتباركردبو به سوكایه‌تیكردن، ناوزڕاندن و ده‌ستدرێژی زاره‌كی بێ ڕه‌وشتی و خستنه‌ڕوی له میدیاكاندا، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت قسه‌كانی عالیه نوسه‌یف بێ بنه‌ما بون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه رونیشیكرده‌وه، "دادگای تاوانه‌كان بۆی ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و به‌ڵگانه‌ی له دۆسیه‌كه‌دا به‌ده‌ستهاتون به‌سن بۆ سزادان و تۆمه‌تباركردنی تۆمه‌تبار به‌پێی تۆمه‌تباركردنه‌كه‌ی، هه‌روه‌ها ئه‌و سزایه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، سزای چوار مانگ زیندانیكردنه له ئه‌گه‌ری نه‌دانی پێبژاردن".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشیكردوه، بڕیارێكی تاوانكاری كه له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ده‌رچوه و له‌لایه‌ن دادگای دۆسیه‌كانه‌وه په‌سه‌ند كراوه، به ئاماژه‌یه‌كی نه‌رێنی داده‌نرێت "تۆمارێكی تاوانكاری" له‌دۆسیه‌ی عالیه نوسه‌یف كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وت و ئیتیكی باشی هه‌ر كاندیدێك بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان هه‌یه.
