سەرۆك وەزیران دووپاتی كردەوە كە عێراق بەردەوامە لە هەنگاوەكانی چاكسازی دارایی و بانكی
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، پێشكەوتنی هەنگاوەكانی چاكسازی دارایی و بانكی پشتڕاستكردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، لە راگەیندراوێکدا بڵاویکردەوە: محەممەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە داڤۆس لەگەڵ خالید حوب الله بەڕێوەبەری جێبەجێكاری ناوچەیی بانكی جەی پی مۆرگان بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا كۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئاسۆی هاوكاری لە بوارە داراییەكان كرا، و كردنەوەی هەژمار بۆ بانكە عێراقییەكان، هەروەها ئەگەری بەشداریكردنی بانكەكە لە هەوڵەكانی حكومەت بۆ پەسەندكردنی ئەپڵیكەیشنی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بازاڕەكانی عێراقدا .
ئاماژەی بەوەشكرد، گفتوگۆكان لە هەماهەنگی هەوڵە تەكنیكیەكان لە نێوان بانكی ناوەندی عێراق و بانكی جەی پی مۆرگان لە دامەزراندنی بیرۆكەكانی پەیوەست بە بازرگانیكردن بە دراوی دیجیتاڵی بۆ بانكە ناوەندییەكان ئەنجامدرا.
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە ، عێراق بەوپەڕی چاوەڕوانییەوە چاوی لە هاوكارییەكانی بانكی ناوەندییە لەگەڵ سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان، و ئەو پارەداركردنەی كە ئامانجیەتی بۆ دابینكردنی دارایی پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت لە عێراق ، ئاماژەی بەوەشكرد، عێراق بەردەوامە لە هەنگاوەكانی چاكسازی دارایی و بانكی، لە ڕێگەیەك كە یارمەتیدەرە بۆ پەرەپێدانی ئەم كەرتە گرنگە.
لای خۆیەوە خالد حوب الله ئامادەیی جەیپی مۆرگانی دەربڕی بۆ بەرزكردنەوەی هاریكاری لەگەڵ عێراق وەك حكومەت، لەگەڵ بانكی ناوەندی عێراق، و كەرتی بانكی عێراق، جەختیكردەوە مەبەستی بانكەكە، وەك قۆناغی یەكەم، بۆ كردنەوەی هەژماری سێ بانكەی تایبەتە لە عێراق.
