سەرۆك وەزیران سەرۆکایەتی پێنجەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای لاوان دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکایەتی پێنجەمین ئەنجومەنی باڵای لاوانی کرد کە تیایدا تاوتوێی چەندین پرس و بابەت کرا و بڕیاریان لەسەر درا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە
لە بواری گەشەپێدانی کاری بازرگانی و پشتیوانی کردنیدا، ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر دەستپێکردنی (پێشبڕکێی نیشتمانیی بۆ ڕیادەی بازرگانی) بە هەماهەنگی لەگەڵ دەستپێشخەری ڕیادە، بۆ بە ئامانجکردنی پڕۆژەکانی گەنجانی ڕیادە، و (100) پڕۆژەی گەنجانی ڕیادی قەرز وەردەگرن لە دەستپێشخەری (ڕیادە) و بڕی قەرزەکە دەگاتە (100) سەد ملیۆن دینار.
لە پرۆسەی پاڵپشتیکردنی کێبڕکێی زانیاری لەنێو گەنجاندا، ڕەزامەندی درا لەسەر ئەوەی سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای لاوان پلاتفۆرمی (چاوی زانین) دابمەزرێنێت، کە پلاتفۆرمێکی زانستییە و 10 بەشی جیاواز لەخۆ دەگرێت، هەر بەشێک 1200 پرسیار لە بەشە جیاوازەکان لەخۆدەگرێت و پلاتفۆرمەکە بۆ خوێندکارانی زانکۆ درەست دەکرێت و ئامانجی ئەوەیە هەموو مانگێک پێشبڕکێیەکی زانیاری بۆیان ئەنجام بدات، بە مەرجێک ماوەی پێشبڕکێکە نیو کاتژمێر بێت بۆ وەڵامدانەوەی 100 پرسیار و 50 خوێندکاری براوە مانگانە خەڵاتی دارایی وەردەگرن بە بڕی 150 هەزار دینار و ئامانجی پلاتفۆرمەکە هاندانی کێبڕکێی زانست و پێدانی زانیاری گرنگە بە خوێندکارانی زانکۆ لە پسپۆڕییەکانیان.
بەمەبەستی چاودێریکردنی بارودۆخی گەنجانی عێراقی لە تاراوگە و گرنگیدان پێیان، وەزارەتی وەرزش و لاوان بەرنامەی (گەنجان لە تاراوگە)ی پەسەند کرد بە ئامانجی بەهێزکردنی ئەو گەنجانەی عێراق کە لە دەرەوەی عێراق دەژین و برەودان بە تێکەڵبوونیان لەگەڵ کۆمەڵگای عێراقی بە هەماهەنگی لەگەڵ سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای لاوان.
ئەنجومەنەکە ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەوەی وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان پشتیوانی بۆ گەنجانی عێراقی لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق دابین بکات کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە بۆنە ڕۆشنبیری و هونەرییەکان هەیە، هەروەها گەنجانی خاوەنکار و پرۆژەکان لەڕێگەی کەمکردنەوەی کرێی نیشتەجێبوون بۆ ئەو هۆتێلانەی کە سەر بە دەستەی گەشتیارین و کەمکردنەوەی کرێی گواستنەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە، بە مەرجێک وەزارەتی ڕۆشنبیری بەرپرسیارێتی یاسایی لە هەڵبژاردنی لاوانی بەشداربوو لەئەستۆ بگرێت و دڵنیابوون لە بەشداریکردنیان لەو چالاکییانەی کە ئەنجام دەدرێت.
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و شوێنەوارە دێرینەکان ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی 25%ى خەڵاتی داهێنانی عێراقی بدات لە خولی داهاتوویدا، کە لەلایەن وەزارەتەوە ڕێکدەخرێت بۆ بە ئامانجگردنی گەنجانی خوار تەمەنی سی و پێنج ساڵ، بۆ ئەوەی بتوانن لە کۆمەڵگەی داهێنەران و لە هەموو بوارەکاندا کێبڕکێ بکەن بۆ پشتگیریکردنی توێژی لاوان.
