سەرۆك کۆمار:دوای سەرکەوتن بەسەر چەتەکانی داعشی تیرۆریستدا عێراق سەقامگیریی ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت
سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە فرانك بیکەر باڵیۆزی پێشوتری بەریتانیا لە عێراق.
سەرۆکایەتی کۆمار بڵاویکردەوە
لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە 30-5-2024 بەڕێوەچو، سەرۆك کۆمار دوپاتیکردەوە دوای سەرکەوتن بەسەر چەتەکانی داعشی تیرۆریستدا، عێراق سەقامگیریی ئەمنی بەخۆیەوە دەبینێت، هەروەها پلانی هەمەلایەنە هەیە بۆ باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەی ژێرخانەکان و جێبەجێکردنی پڕۆژەی ستراتیژی بەرنامەبۆداڕێژراو، کە بەتایبەتی هانی دەرفەتی وەبەرهێنان و چالاککردنی رۆڵی کەرتی تایبەت لەخۆیدەگرێت.
لە بەرامبەردا باڵیۆزی پێشوتری بەریتانیا دوپاتیکردەوە، عێراق لە چەند ساڵی رابردودا پێشکەوتنێکی بەرچاوی لە بواری ئاسایش و سەقامگیریدا بەخۆیەوە بینیوە، هەروەها ستایشی پێشکەوتنی لە کەرتەکانی خزمەتگوزاری و بونیادنان و ئاوەدانکردنەوەدا کرد.
