سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی كرد لە بەشداریكردنی كۆمپانیا سعودییەكان لە بازاڕی عێراقدا دەكاتەوە
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی پێشوازی لە بەشداریكردنی كۆمپانیا سعودییەكان لە بازاڕی عێراقدا دەكاتەوە .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا بڵاویکردەوە:- سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لە وەزیری وزەی سعودیە شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان ئال سعود و شاندەكەی یاوەری كرد.
لە راگەیندراوەكە ئەوەی هاتووە كە "لە دیدارەكەدا، ئاسۆی هەماهەنگی نێوان عێراق و شانشینی سعودیە لە بوارە جیاجیاكاندا تاوتوێ كرا و جەختكرایەوە لەسەر فراوانكردنی هاوبەشییە ئابوورییەكانی نێوان هەردوو وڵات".
بەپێی راگەیندراوەكە "سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی كرد لە بەشداریكردنی كۆمپانیا سعودییەكان لە بازاڕی عێراقدا كە ئەمڕۆ چەندین دەرفەتی وەبەرهێنانی گەورەی تێدایە " هەروەها "ئاماژەی بە ئاستی پێشكەوتووی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا كرد، بەتایبەتی لە بوارەكانی وەبەرهێنان و گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی ژێرخان لە كەرتی وزەدا".
لە كۆبونەوەكە سودانی" ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنگی كرد لە هەڵوێستەكان و نزیكبوونەوەی تێڕوانینەكان سەبارەت بە ڕێكخستنی بازاڕی وزە و نرخی نەوت لەژێر چەتری ئۆپیكدا بۆ دڵنیابوون لە پاراستنی سەقامگیری بازاڕەكانی وزە لە ناوچەكە و جیهاندا لەگەڵ بەرژەوەندییەكانی وڵاتانی بەرهەمهێنەر و بەكارهێنەر".
هەروەها لە لای خۆیەوە، "وەزیری وزەی سعودیە سڵاوی خزمەتكاری هەردوو مزگەوتی پیرۆز شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و شازادەی جێنشین محەمەد بن سەلمانی گەیاندە بەڕێزیان و جەختی لە خواستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ بەردەوامبوون لە بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی هاوبەشی و هەماهەنگی دوو قۆڵی لە بوارە جیاوازەكاندا".
