سەرۆک وەزیران جەخت لەسەر تەواوکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییە دواکەوتووەکان دەکاتەوە لە نەجەف
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە بینای پارێزگای نەجەف کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەڕێوبەران و بەرپرسانی فەرمانگە و پێکهاتە خزمەتگوزارییەکان ئەنجامدا، کە تیایدا دۆخی خزمەتگوزارییەکانیان لە پارێزگاکە خستەڕوو و تیشکیان خستە سەر ئەو کێشە و بەربەستانەی کە ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەکان دەبنەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کە حکومەت چاوی خستۆتە سەر مافەکانی هاوڵاتیان لە کاتی ئامادەکردنی بەرنامەی حکومەتدا و خزمەتگوزارییە بنەڕەتییە پێویستەکانی کردووەتە یەکێک لە گرنگترین ئەولەویەتەکانی، بەتایبەتی ئەو پڕۆژانەی ژێرخان کە دواکەوتوون و وەستاوون لە کەرتەکابی تەندروستی و پەروەردە و کەرتەکانی دیکە، بەهۆی بارودۆخی جەنگ و تیرۆر و دۆخی ناسەقامگیرییەوە.
بەڕێزیان ڕوونیکردەوە کە فشار هەیە لەسەر خزمەتگوزارییەکان و ژێرخان لە هەموو کەرتەکانی پارێزگاکە لەبەر چەند هۆکارێک، کە گرنگترینیان هاتنی زیارەتکارانە بۆ نەجەف.
ئەمانەی خوارەوە دیارترین ئەو بابەتانەیە کە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکە ئاماژەی پێکرد:
? پێداچوونەوە بە خزمەتگوزارییەکان دەکەین و دەست بە پڕۆژە دواکەوتووەکان دەکەین ، هەندێکیان دەگەڕێنەوە بۆ ساڵی 2008، وەک پرۆژەی وێستگەی چارەسەر.
? مانەوەی پڕۆژەکانی بەدواکەوتووی دەبێتە هۆی لەناوچوون و گۆڕانی نرخەکان و بارگرانی لەسەر دەوڵەت دروست دەکات.
? حکومەتی فیدراڵی و حکومەتە خۆجێیەکان یەک تیم پێکدەهێنن.
? دەنگدەرانی حکومەتە خۆجێیەکان چاوەڕێی ئەنجامی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکان دەکەن.
? ئامانجی سەردانەکەمان دانانی چارەسەرە بۆ کێشەکان و نامانەوێت دوای یەک یا دوو مانگی تر هەمان بیانوو دووبارە ببنەوە.
? بەدواداچوون بۆ بچووکترین وردەکارییەکان دەکەین و چارەسەریان بۆ دەدۆزینەوە، و تەرخانکردنی داراییمان هەیە، بەڵام پابەندین بە بودجە و تەرخانکردن و توانای خەرجکردنی ئەم تەرخانکردنانەوە.
? ڕێگە نادەین پڕۆژەکان لە هیچ پارێزگایەک بوەستن و تەواوکردنی پڕۆژەکان دۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی پارێزگاکە دەگۆڕێت.
? سەردانیکەرانی شارە کۆنەکە لە هەموو جیهانەوە دێن و ئاستی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە لەچوارچێوەی ئەوەی لەم ناوچەیەی شارەکەدا هەیە پێوانە دەکرێت.
? وەبەرهێنان لە پارێزگای نەجەف گرنگە بۆ پەرەپێدانی شارە پیشەسازییەکان و تەواوکردنی لە ڕووی جۆراوجۆرەوە.
? داوا لە بازرگانان دەکەین وەبەرهێنان لەچوارچێوەی گەرەنتی سەروەری بکەن بۆ دامەزراندنی پرۆژەی کشتوکاڵی و پیشەسازی.
? ئاماژەکانی وەرزی کشتوکاڵی جەخت لەسەر گەشەی بەرهەمهێنان دەکەنەوە و 5 ترلیۆن دینار تەرخانکراوە بۆ دابینکردنی پارەی جوتیاران و عێراق بەڕێوەیە بۆ بەدەستهێنانی خۆبژێوی لە بەرهەمە سەرەتاییەکان.
