سەرۆک وەزیران:حکومەت بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە بەغداد و پارێزگارەکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ دووشەممە بەرزە پردەکانی ڕۆستەمییە و موهەندسین و شالچییەی کردەوە لە چوارچێوەی پڕۆژەکانی پاکێجی یەکەمی نەهێشتنی قەرەباڵەغی هاتوچۆ لە بەغدادی پایتەخت.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سودانى ستایشی هەوڵەکانی کارمەندە تەکنیکییەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و ئەمیندارییەتی بەغداد و هەموو لایەنە پشتیوانیکارەکانی کرد، لە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگانە و ئاماژەی بەوەش کرد کە بە کردنەوەی ئەم پڕۆژانە پێنج پڕۆژەمان لە کۆی 16 پڕۆژە لە پاکێجی یەکەمدا تەواو کردووە، هەروەها سوپاسی هاوڵاتیانی کرد بۆ بەرگەگرتنیان لە قەرەباڵغی و لادانی ڕێگاوبانەکان و ئارامگرتنیان بووە هۆی کردنەوەی ئەم پڕۆژانە.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە، کە حکومەت بەردەوامە لە بەدیهێنانی بەڵێنەکانی بۆ هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان لە بەغداد و پارێزگاکان و ئاماژەی بەوەشکرد کە 4 پڕۆژە هەیە لەسەر ئاستی پرد و بەرزە پرد لە ئەنبار و دیوانیە و زیقار و میسان لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا دەکرێنەوە و جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پڕۆژەکانی ژێرخان لە هەموو پارێزگاکان لەچوارچیوەی تێڕوانینی حکومەتدا، بە شێوەیەک کە شارەکان و پارێزگاکان ئامادە دەکات بۆ ڕێنیسانسێکی ئابووری و گەشەپێدان بۆ بنیاتنانی عێراقی نوێمان.
ئەو بەرزە پردەی کە ڕێگای محەمەد قاسم بە ڕێگای قەبات جەیش دەبەستێتەوە لە دیوی ڕۆستەمییەوە، یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکان بۆ لابردنی ژمارەیەک گرێی هاتووچۆ لە ڕێگای قەنات و ئەو ناوچانەی کە لەگەڵ ڕێگای محەمەد قاسم تێکەڵ بوون، هەروەها فراوانکردنی ڕێگاکانی تەنیشت ڕێگایی قەنات و هەردوو دیوی ناوچەکانی بەغداد جدیدە و ئەمین لەخۆدەگرێت لەگەڵ دروستکردنی چوار پردی نزم بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوە و هاتووچۆ لە هەردوو دیوی قەنات، هەروەها دروستکردنی تونێلێکی هاوتای ئەو تونێلەی ئێستا کە درێژییەکەی 360 مەتر دەبێت لەگەڵ دروستکردنی پردێک بە درێژی 470 مەتر لەگەڵ نزیکبوونەوەکانی و ڕێگای محەمەد قاسم بە ڕێگای قەنات جەیش دەبەسێتەوە و بە یەک ئاڕاستە لەگەڵ چاککردنەوە و پەرەپێدانی بازنەی جەبهه.
سەبارەت بە پردی شالچییە، بەشێکە لە پڕۆژەى پەرەپێدانی هەردوو یەکتر بڕی تۆبجی و شالچییە و دروستکردنی پردێک لەخۆ دەگرێت کە درێژێکەی (450 مەترە) و دەکەوێتە درێژایی شەقامی 14 تەممووز لەگەڵ دوو ئاڕاستەی جیا (هاتوون و چوون) و فراوانکردن و پەرەپێدانی ڕێگا لاوەکییەکانی بەرزە پردەکە و و هاتووچۆی ڕاستەوخۆ بە هەردوو ئاڕاستەکەدا و بەسەر یەکتر بڕەکەدا تێدەپەڕێت و بەهەموو ئاڕاستەکانی (گۆڕەپانی عەدن ، یەکتربڕی دیمەشق، یەکتربڕی براسا).
پڕۆژەی بەستنەوەی شەقامی داخل بەئاڕاستەی شەقامی فەڵەستین / گەڕەکی موهەندسین دوو ڕێڕەوی سەرەوە بە درێژایی قەنات جەیش بە درێژی 700 مەتر لەخۆ دەگرێت و پردێکی ژێر ڕێڕەو بە درێژی 230 مەتر بەسەر ڕووباری قەناتدا دەپەڕێتەوە بۆ بەستنەوەی ڕێگای زەمینی هەردوو ناوچەی ڕۆژهەڵاتی قەنات (گەڕەکی ئەمانە) لەگەڵ ڕۆژئاوای (گەڕەکی موهەندسین) و پڕۆژەکە یارمەتیدەر دەبێت لە ئاسانکردنی هاتووچۆی ئۆتۆمبێل و هاوڵاتیان لە شەقامی داخلەوە بۆ شەقامی فڵەستین تاکوو دیوی کەرخ و بە پێچەوانەوە بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە چوارڕێیانە نزیکەکان
