سەرۆک وەزیران دوای کۆتایی هێنان بە سەردانەکەی بۆ سوڵتانییەتی عومان دەگەڕێتەوە بەغدا
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی، دوای کۆتاییهێنان بە سەردانە فەرمییەکەی بۆ سەڵتەنەی عومان و دەگەڕێتەوە بەغداد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا کەدەستی موتەڵع کەوتووە بڵاویکردەوە،سەردانە فەرمییەکەی سودانی بۆ سەڵتەنەی عومان، کە ئەمانەی خوارەوەی لەخۆگرتبوو:
■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ سوڵتان هەیسەم بن تاریق ئال سەعید لە کۆشکی حوسن لە سەڵاڵە.
■ سەرۆکایەتی کردنی شاندی عێراق لە دیداری فراوانی نێوان شاندەکانی هەردوو وڵات.
■ سەرپەرشتی کردنی واژۆکردنی دوو ڕێککەوتننامە و 24 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بوارە جیاوازەکاندا، بەم شێوەیەی خوارەوە:
⦁ڕێککەوتن لەسەر لێخۆشبوونی ڤیزەی هاوبەش بۆ خاوەن پاسپۆرتی دیپلۆماسی و تایبەت و خزمەتگوزاری.
⦁ ڕێککەوتن لەسەر دوورکەوتنەوە لە دوو باجدان و ڕێگریکردن لە خۆدزینەوە لە باج لەسەر داهات و سەرمایە.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری داد و بابەتە یاساییەکان.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری گەشتیاری.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەڵگەنامە مێژووییەکان و بەڕێوەبردنی بەڵگەکان.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بوارەکانی وەرزش و لاوان.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری نیشتەجێبوون و پلاندانانی شارستانی.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خوێندن و پەروەردە.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاڵوگۆڕی زانیاری و هاوکاری هاوبەش لە کەرتی بازاڕی سەرمایە.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پەیوەندییەکان.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری جێبەجێکردنی بەرنامەکانی ڕاهێنان لە بەڕێوەبردن و ئامادەکردنی سەرکردە.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری ڕادیۆ و تەلەفزیۆن.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری چاودێری بانکی و سەقامگیری دارایی.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ هاوکاری لە بواری وزە.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پەرەپێدانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و بەرەوپێشبردنی هەناردەکردن.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خاوەندارێتی فیکری.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری ئاڵوگۆڕی شارەزایی بۆ بواری بەرەوپێشبردنی کێبڕکێ و بەرەنگاربوونەوەی قۆرخکاری.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری پیشەسازی.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری خۆجێیکردنی پیشەسازییەکانی بەرگری.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەندەر و لۆجستی لە نێوان کۆمپانیای گشتی بۆ بەندەرەکانی عێراق و گروپی ئەسیاد لە سەڵتەنەی عومان.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بەبازاڕکردنی نەوتی خاوی عێراق.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری هەڵگرتنی نەوت.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە بواری بۆرسە.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لە نێوان فیدراسیۆنی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق و ژووری بازرگانی و پیشەسازی عومان.
⦁ یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بۆ دامەزراندنی شارێکی زیرەک لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز.
■ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی بازرگانانی عێراقی – عومان.
■ ئەنجامدانی دیدارێک لەگەڵ ڕەوەندی عێراقی لە سەڵتەنەی عومان.
■ سەردانی کردنی مۆزەخانەی ئەرز لبان لە پارکی بەلید.
■ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفیۆنی لەگەڵ کەناڵی عومان.
