سەرۆک وەزیران سەردانی بەڕێوبەرایەتی گشتی هاتووچۆ دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
محەمەد شەیاع سودانى بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی بەغدادی کرد بەمەبەستی پێداچوونەوە بە میکانیزمەکانی کار و بەدواداچوون بۆ بەڕێوەچوونی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"سودانی گەڕانێکی بەناو بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامدا، و بەدواداچوونی بۆ جومگەکانی کار کرد لە دەروازەی پێدانی مۆڵەت و کارگەی تابلۆی هاتوچۆ، ژووری کامێرای چاودێری، و بەشی سزادانی هاتووچۆ هەروەها چاوی بە هاوڵاتییان کەوت و گوێی لە سکاڵاکانیان گرت و فەرمانی کرد کە بەدواداچوونیان بۆ بکرێت و ڕێکارەکان ئاسانکارییان بۆ بکرێت".
ئاماژەی بەوەکرد" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد کە بەڕێوەبەرانی فەرمانگە گشتییەکانی هاتووچۆی پارێزگاکانی لەخۆگرتبوو بە ئامادەبوونی بەڕێز وەزیری ناوخۆ و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، لەو کۆبوونەوەیەدا ئاماژەی بە گرنگی سەردانی مەیدانی کرد بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکان، وە لە قەبارەی ئەو ئەرکانەوە سەرچاوە دەگرێت کە لەسەر ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێن و تەواوکردنی لەگەڵ دامەزراوەی ئاسایش، هەروەها لەسەر ئاستی ڕێکخستنی هاتووچۆ لە ڕێگا ناوخۆیی و دەرەکییەکان".
سودانى جەختی لەوە کردەوە کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ لە هەموو جومگەکانیدا دۆخێکی پێشکەوتنی تەکنەلۆجی بەخۆوە دەبینێت، بە شێوەیەک پشتگیری لە بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان دەکات کە پێشکەش بە هاوڵاتیان دەکرێت، ئەمەش لە سایەی حکومەتێکدا کە لە یەکەم ڕۆژی ڕایگەیاندییەوە حکومەتی خزمەتگوزارییە و ئاماژەی بەو پشتیوانییە گەورەیە کرد کە وەزارەتی ناوخۆ بە خۆیەوە دەیبینێت.
سودانی ستایشی دەروازەی بەخشینی مۆڵەتی ژمارە 9ی کرد و فەرمانی کرد کە هەموو دەروازەکان لە پارێزگاکان لە ئاستی ئەم دەروازە نمونەییەدا بن، چونکە هەندێک لە دەروازەکان قەرەباڵغی زۆر بەخۆوە دەبینێت لەگەڵ هەبوونی شوێنکەوتووەکان، جگە لەو ڕۆتینەی کە دەبێتە هۆی دواکەوتنی تەواوکردنی مامەڵەکان.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانە لە میانی کۆبوونەوەکەیدا کە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆدا ئەنجامیدا:
? 37 هەزار گرێبەستی تر لە گەنجان کە وەزارەت زۆر پێویستی پێیەتی دەخرێتە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ و فەرمانگەکانی ترەوە.
? پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی دارایی هاتووچۆمان کرد بە تەرخانکردن و گرێبەست و هەموو ئەو ڕووپۆشە یاساییانەی کە پێویستیان پێیەتی، و چاوەڕوانی ئەوە دەکەین کە ئەمە لە ئاستی شەقامدا ڕەنگدانەوەی هەبێت.
?پێویستە هاوڵاتیان لە کاتی سەردانیکردنیاندا شوێنێکی شیاو بدۆزنەوە و کارمەندێک چاوەڕوانیان بێت، نەک بێنە ناو قەرەباڵغی، ئەمەش وێنەیەکە دەبێت بگۆڕدرێت.
? کێشەی کرێ و داهاتی ڕێگاوبان و پردەکان دەبێت بگۆڕدرێت بۆ خزمەتگوزاری مەیدانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی هاتوچۆ لە پێناو کەمکردنەوەی ڕووداوەکان.
? ژمارەی قوربانییەکان لە ڕووداوەکانی هاتووچۆدا ئاماژەیەکی ترسناکە و کێشەیەک هەیە کە پێویستە هەموو لایەنەکان کاری لەسەر بکەن.
? زۆربەی ڕێگاکانی مەرگ چارەسەر کراون و پێویستە داهاتی هاتووچۆ و باجی ڕێگاوبانەکان ڕاستەوخۆ بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە بڕۆن.
? پێویستە پێداچوونەوە بە ڕێژەی باج و کرێی پشکنینەکان بکرێت، بەتایبەتی ئەوانەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان درووست دەکەن.
? بابەتی تاکە پەنجەرە پێویستە تەواو بکرێت و تا ئێستا مامەڵەکان بە چەند شوێنێکدا تێدەپەڕن بۆ تەواوکردنیان و ئەم حاڵەتە ڕەت دەکەینەوە.
? کارمەندی هاتووچۆ سەرچاوەی کۆنترۆڵکردنە لە بابەتی چاودێریکردنی بار لەسەر ڕێگا دەرەکییەکان، وە سنووردارکردنی بار.
? وێستگەکانی کێشکردن ڕەوانەی وەبەرهێنان کراون، و فەرماندەی بەشەکان و شوێنەکان بەرپرسیارێتی کۆنترۆڵکردنی باری زیادە لە ئەستۆ دەگرن.
? ? پێویستە بە تەواوی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی گرێبەستە ئەلیکترۆنییەکان بکرێت، بەمەش ڕۆڵی شوێنکەوتوان کۆتایی پێبێت.
.
? تا خزمەتگوزاری ئەلیکترۆنی زیاتر بێت، زیاتر ڕێگری دەکەین لە گومان و گەندەڵی.
? گشتگیرکردنی ئەزموونی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە کرێ و مامەڵەکردن لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتدا سوودێکی گەورەی هەیە و بەشێکە لە چاکسازی لە سیستەمی دارایی و بانکی.
? پشتگیری مەفرەزەکان دەکەین و هەموو پێداویستییەکان بۆ پیاوانی هاتووچۆ دابین دەکەین، ئەمەش هۆکارێکی زیادە بۆ جێبەجێکردنی ئەرکەکان پێکدەهێنێت.
? پێویستە نموونەیەکی یەکگرتوو بۆ چەتری هاتووچۆ لە هەموو پارێزگاکاندا پەیڕەو بکرێت.
