سەرۆک وەزیران سەردانی خێزانە مەسیحییەکان دەکات لە بەغداد و بەشداری دەکات لە ئاهەنگی کریسمس
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانی، ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی ئەو خێزانانەی کرد کە لە پێکهاتەی مەسیحین لە بەغدادی پایتەخت و بەشداری کرد لە ئاهەنگەکانیان و لەم بۆنە پیرۆزەدا پیرۆزبایی کرد لە هەموو ڕۆڵەکانی گەلی عێراق بە گشتی و مەسیحییەکان بە تایبەتی.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە:سودانی ئاماژەی بەوەکرد کە مەسیحییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنی وڵاتەکەمان و گەلەکەمانن و بەشدارییان کردووە لە بنیاتنانی دەوڵەت، و جەختی لەوە کردەوە کە بوونی مەسیحییەکان لە عێراق فاکتەرێکی بەهێزە بۆ وڵاتەکە، هەروەها خۆشەویستی خۆی بۆ هەموو پێکهاتەکانی گەلی عێراق دەربڕی.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتی کردەوە کە حکومەت بە پەرۆشە بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ هەموو پێکهاتەکانی عێراق، بەتایبەتی ڕۆڵەکانمان لە گەلی مەسیحی و بەشداریکردن لە ئاهەنگەکانیان لەم بۆنەیەدا، و ئاماژەی بەوەشکرد کە ساڵی ڕابردوو بەشداری لە مەراسیمی قەداسدا کردووە، و بەشدارینەکردنی لە قەداسی ئەمساڵدا بەهۆی ڕووداوەکەی حەمدانییە و هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەڵەستین لە غەزە بوو.
