سەرۆک وەزیران:عێراقییەکان ئەمڕۆ بەشدارن لە شەڕی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی
محەمەد شەیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمڕۆ یەکشەممە، دووپاتیکردەوە عێراقییەکان ئەمڕۆ بەشدارن لە شەڕی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
سودانی لەوتارێکدا بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی سەرکەوتنە مەزنەکەی سەر چەتە تیرۆریستییەکانی داعشەوە،رایگەیاند"یادی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە دەکەینەوە کە تێیدا عێراقییەکان توانیان داعش و تیرۆر لە باتی جیهان و مرۆڤایەتی تێکبشکێنن،
بە شانازییەوە ناونیشانی قوربانیدان بۆ شەهیدە پاڵەوانەکانمان و سەرکردەکانی سەرکەوتن بەبیردەهێنینەوە، کە بەبێ قوربانییە مەزنەکانیان ئازادی و سەرکەوتن و ژیانێکی سەلامەتیمان نەدەبینی.
وتیشی،"شانازی بە قارەمانێتی هێزە چەکدارە پاڵەوانەکانمان دەکەین بە هەموو پێکهاتەکانییەوە، کە بەرەوە سەرکەوتن بەڕێ کەوتن بە پشتیوانی هەڵوێستی مەرجەعییەتی باڵا و ئەو فەتوا پیرۆزەی کە سەماحەتی ئایەتوڵا عوزما سەید سیستانی ڕایگەیاند بۆ جیهادی کیفائی و هەموو وزەکانی نیشتمانی لە دژی تیرۆر کۆکردەوە".
سەرۆک وەزیران رایشیگەیاند،"سڵاو لە ژنانی عێراقی و هەڵوێستە مەزنەکەیان دەکەین، چوونکە ڕووبەڕووبوونەوەکان
شەهید و ڕفێندراو بێسەروشوێنی لێکەوتەوە لە ڕیزی ژنان هەروەک چۆن ڕۆحی پیاوانی لەناوبرد"،هەروەها"سوپاسی هەموو ئەو برا ودۆستانەی کرد کە پشتیوانی عێراقیان کرد لە شەڕی ڕاستەقینەیدا دژی هێزەکانی تاریکپەرستی".
ئاماژەیشیدا"عێراقییەکان ئەمڕۆ بەشدارن لە شەڕی ئاوەدانکردنەوە و بنیاتنانەوە و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ودابینکردنی خزمەتگوزاری لەسەر بنەمای ئەو سەقامگیرییەی کە لە سایەی ئەو قوربانییانەوە بەدەست هاتووە، و ناتوانین ڕێگە بە هیچ کەسێک بدەین لەدەستی بدات بە هەر شێوەیەک بێت.
