سەرۆک وەزیران فەرمانی کرد زۆرترین هەوڵی خزمەتگوزاری و ئەمنی بدرێت بۆ سەرخستنی زیارەتی یادی شەهیدبوونی ئیمام کازم (سەلامی لێ بێت)
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان لە شاری کازمییەی پیرۆزەوە بەدواداچونی کرد بۆ بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری تایبەت بە ڕێوڕەسمی یادکردنەوەی شەهیدبوونی ئیمام موسا کوڕی جەعفەر ئەلکازم (سەلامی لێ بێت).
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە
سودانی گوێی لە پێشکەشکردنێکی ورد گرت دەربارەی ئەو ئەرکانەی کە بە لایەنە ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان سپێدراوە، هەروەها پێداچوونەوەی بە کورتەیەک کرد کە لە لایەن وەزیری ناوخۆ ، سەرۆکی لیژنەی باڵای زیارەتی ملیۆنییەوە پێشکەش کرا کە تیایدا وردەکارییەکانی ئەو ڕێوشوێنانەی لە خۆگرتبوو کە گیراونەتەبەر.
هەروەها سودانی لە ڕێگەی بارەگای سەرەکی کۆنترۆڵکردن و کامێراکانی چاودێرییەوە بەدواداچوونی بۆ ئەو هەوڵە جێبەجێکاریانە کرد کە تایبەتە بە خاڵە گرنگەکانی گواستنەوە و کۆکردنەوەی زیارەتکاران و گوێی لە بۆچوونەکانی بەڕێزان وەزیرانی تەندروستی و گواستنەوە و ئەمینداری بەغداد و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغداد و لیژنەی بەدواداچوون لە نوسینگەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران گرت.
سەرۆک وەزیران فەرمانی کرد کە بەرزترین ئاستی بایەخ و زۆرترین هەوڵ بدەن بۆ دڵنیابوون لە زیارەت کردنی ملیۆنان زیارەت کار و ئاسانکردنی گواستنەوەیان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی و مرۆیی و جەختیشی کردەوە لەسەر پێویستی هەماهەنگی تەواو لە نێوان لایەنە حکومی و ئەمنییەکاندا، هەریەکەیان بەپێی تایبەتمەندییەکانی خۆی لەگەڵ چالاکییە گشتییەکانی دیکە و مەواکیبە حوسێنییەکان و ئەو هاوڵاتیانەی کە هەوڵی خۆبەخشانە دەدەن بۆ سەرخستنی زیارەتەکە.
