سەرۆک وەزیران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا دانپێدانانی وڵاتەکەی بە دەوڵەتی فەلەستین بەرز نرخاند
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆک وەزیری ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز ئەنجامدا و تیایدا هەڵوێستی ئیسپانیا و هەنگاوە گرنگەکەی بەرز نرخاند لە داننان بە دەوڵەتی فەڵەستین و پێزانینی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیری و پشتیوانییەکانی حکومەتی ئیسپانیا بۆ دۆزی فەڵەستین و ئیدانە کردنی هێرشەکانی دژ بە خەڵکی بێتاوان لە غەزە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سودانی جەختی لەوە کردەوە کە ئەو هەڵوێستانەی لەلایەن وڵاتانی گەورەوە گیراونەتەبەر، کاریگەرییەکی گەورەیان هەیە لەسەر ڕێگریکردن لە دوژمنکاری و جینۆساید کردن، کە بە شێوەیەکی دڕندانە و بێ ویژدانانە دژی فەلەستینییەکان ئەنجام دەدرێت و ڕێزنەگرتن لە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەکان، هەروەها جەختی لە گرنیدانی عێراق کردەوە لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکەدا و پێویستی دوورکەوتنەوە لە هەموو هۆکارەکانی فراوانبوونی ململانێکان.
سەرۆکی ئەنجومەنیوەزیران خواستی عێراقی بۆ هاوتا ئیسپانییەکەی ڕوونکردەوە بۆ بنیاتنانی هاوبەشییەکی ستراتیژی لەگەڵ ئیسپانیا و بەشداریکردنی کۆمپانیا تایبەتمەندەکان لە ڕێنیسانسی شارستانی و گەشەپێدان کە عێراق و ژینگەیەکی سەرنجڕاکێش بۆ وەبەرهێنان بەخۆدەبینێت، هەروەها بەردەوامبوون لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لە چەندین بواردا.
لە لای خۆیەوە، سانچێز بانگهێشتنامەکەی بۆ بەڕێز سودانی نوێکردەوە بۆ سەردانیکردنی ئیسپانیا بەمەبەستی گفتوگۆکردنی زیاتر لەسەر دۆسیە دوو قۆڵییەکان و ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنە هاوبەشەکان، بە شێوەیەک کە هاوبەشییەکە بەهێزتر بکات و بەشدار بێت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات.
