سەرۆک وەزیران لەگەڵ خوێندکارانی کۆلێژی پۆلیس بەشداری بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران مەحەمەد شەیاع سودانى، ئەمڕۆ شەممە بەشداری کرد لە خوانێکی بەربانگی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لەگەڵ خوێندکارانی کۆلێژی پۆلیس و خوێندکارانی پەیمانگای باڵا بۆ پەرەپێدانی ئاسایش و کارگێڕی و خولی مفەوزەکان و خوێندکارانی پەیمانگای ڕاهێنانی ژنان.
نوسينگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە:- سەرۆک وەزیران پیرۆزبایی لە ئامادەبووان کرد بەبۆنەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە و داوایی لە خودای گەورە کرد ببێتە مانگی تاعەت و لێبوردن و بەردەوام بوونی ئاسایش و سەقامگیری بەسەر عێراق و عێراقییەکاندا و دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەسەر داعش و تیرۆردا پێبەخشین.
سودانی ئاماژەی بەوەدا کە قۆناغی ئێستا قۆناغێکی بنیاتنانە، کە تیایدا خوێندکارانی کۆلێژی پۆلیس و هاوکارەکانیان لە ڕاهێنراوانی دەزگا ئەمنییەکان ناوەڕۆکی داهاتوو و سەرکردەکانی لەسەر ئاستی ئاسایش پێکدەهێنن، دوای ئەوەی دەوڵەت بەردەوام بوو لە فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆی و هاندانی هەنگاوەکان بەرەو سیاسەت و بەرنامەکانی بنیاتنانەوە و ئاوەدانکردنەوە لە هەموو بوار و کەرتەکاندا، کە تیایدا ئاسایش شتێکی بنەڕەتی دەبێت لە جێبەجێکردنی یاسادا.
سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق ئەمڕۆ لە ڕێگەی بەرنامەی حکومەتەوە پابەندبوونێکی داناوە بۆ وەرگرتنی تەواوی دۆسیەی ئەمنی لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە، لەسەر بنەمای متمانەیەکی زۆر بەوەی کە ڕۆڵەکانمان لە دەزگاکانی ناوخۆدا دەتوانن ئەم ڕۆڵە گرنگە بگێڕن و ئاماژەشی بەوەدا کە ئەم ڕەوتە ڕێگە بە سوپا دەدات خۆی تەرخان بکات بۆ بنیاتنانی پێکهاتەکانی بەپێی ئەو پلان و بەرنامانەی کە پێشوەخت ئامادەکراون.
لە چوارچێوەی قسەکانیدا سەبارەت بە ڕۆڵ و ئەرکەکان، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جەختی کردەوە لەسەر گرنگی دڵسۆزی لە کاری ئەمنیدا بۆ نیشتمان و هەموو عێراقییەکان بەبێ جیاکاری لەگەڵ ڕێزگرتن لە هەموو ناونیشانە خێڵەکی و نەتەوەیی و ئاینییەکان، ئاماژەشی بە ئەوە کرد کە نابێت هیچ بەدەرکنێک بکرێت بۆ بەشداریکردنی خوێندکاران لە چوارچێوەی ئەم هێزە ئەمنییە گرنگەدا و پێویستە دادپەروەری و دەستپاکی ئامادە بێت چی لە وانەکاندا یان لە جێبەجێکردنیاندا وەک چەمکێکی کارکردن.
هەروەها سودانی ئاماژەی بە بڕیارەکەی ئەنجومەنی وەزیران کرد بۆ جێگیرکردنی خاوەندارێتی زەوی بۆ کۆلێژی پۆلیس، بەمەبەستی بەتواناکردنی وەزارەتی ناوخۆ بۆ فراوانکردنی ژێرخانەکان لە چوارچێوەی باشترکردنی ئەرکەکان، کۆلێژەکە دەتوانێت میوانداری خوێندکارانی وڵاتانی عەرەبی برا بکات لە هەنگاوێکی مامەڵەکردندا وەک و یەک و کرانەوەی بەڕووی براکان بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی زیاتر و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ئەوانی تردا.
