سەرۆک وەزیران لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕەوەندی عێراقی لە سەنتەری کلدانی عێراقی لە ویلایەتی میشیگانی ئەمەریکا کۆدەبێتەوە
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانى، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی (بەکاتی بەغدا)) لەگەڵ کۆمەڵێک لە ڕەوەندی عێراقی کۆبووەوە لە سەنتەری کلدانی عێراقی لە شاری دیترۆیت لە ویلایەتی میشیگانی ئەمەریکا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە
سەرۆک وەزیران شانازیی حکومەتی دووپاتکردەوە بە هەموو ڕەوەندە عێراقییەکان لە هەموو شوێنێک، بە پەیوەستبوونیان بە زێدی خۆیانەوە بە هەموو پێکهاتەکانەوە لەگەڵ ئەو دەستپێشخەریانەی کە بۆ بنیاتنانی دەوڵەت پێشکەشی دەکەن ئەمەش پاڵ بە حکومەتەوە دەنێت پەیوەندی زیاتر لەگەڵ کۆمەڵگادا دروست بکات، چوونکە خاوەنی لێهاتوویی و توانا و هێزی مرۆییە لە بوارە زانستی و مرۆییە جیاجیاکاندا.
سودانی ئاماژەی بەوەدا کە گەشەکردنی عێراق بەردەوامە لە بەدیهێنانی ئەو ئەولەویەتانەی کە حکومەت لە بەرنامەکەیدا دیاری کردووە و زۆربەیان لە ماوەی ساڵ و نیوێک لە تەمەنی حکومەتدا بەدی هاتوون و لە سایەی پابەندبوون بە سیستەمی دیموکراسی و بنەماکانی ئازادی و مافەکانی مرۆڤەوە کە لەلایەن دەستوورەوە پارێزراون لە زۆربەی ماددەکانیدا.
لە وتارەکەیدا سودانی ئاماژەی بە سەرکەوتنی عێراقییەکان کرد بەسەر چەتەکانی داعشدا و پەرەسەندنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانمان بە هەموو جۆرەکانییەوە، کە پشتی بە پێکەوەژیانی گەلی عێراق بەستووە سەرەڕای هەموو هەوڵە شکستخواردووەکانی تیرۆر بۆ چاندنی ڕق و کینە لەنێو عێراقییەکاندا، هەروەها جەختی لە ڕێزگرتنی پێکهاتەی مەسیحی ڕەسەن کردەوە لە چوارچێوەی پەیکەری کۆمەڵگەی عێراقیدا و دەوڵەت پارێزەری ئەم هەمەجۆرییە دەوڵەمەندەیە لە عێراقدا و پابەندە بە پشتیوانیکردنی برایەتی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و هەموو ئەو شتانەی کە ئاسایش و سەقامگیری بۆ گەلی میزۆپۆتامیا لە سەرانسەری عێراقدا دەچێنێت.
لە کۆتایی سەردانەکەدا، سەرۆک وەزیران گەشتێکی بەناو سەنتەرەکەدا ئەنجامدا و تەماشای پێشانگا هەمیشەییەکەی کرد کە ڕەنگدانەوەی کەلەپووری کولتووری و شارستانییەکانی پێکهاتەی مەسیحییە لە میزۆپۆتامیا و لەگەڵ ژمارەیەک خێزانی عێراقی کە نیشتەجێی تاراوگەن کۆبووەوە.
