سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق سەرکۆنەی هێرشە سەر قورئان دەکەن
محەممەد شەیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کرد و لە میانەی دیداری نێوانیان باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کرد و گرنگی تەواوکەری لە کاری سەرجەم دەسەڵاتداران بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پلانەکانی بەرنامەی حکومەت.
هاوکات هەردوولا جەختیان لە پاڵپشتیکردنی هەنگاوەکانی حکومەت لە جێبەجێکردنی پلانە لە پێشینەیەکانی پەیوەست بە باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ژیان کردەوە، بە مەبەستی گەیشتن بە گەشەپێدانی هەمەلایەنە لە سەرجەم کەرتە گرنگەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق، هەردوولا سەرکۆنەی هێرشی دووبارەکان بۆ سەر قورئانی پیرۆز و پیرۆزییه ئیسلامییەکان کردەوە، هاوکات پێداگرییان لەسەر هەڵوێستی پتەوتری وڵاتان کرد کە کۆتایی بەم کارە تاوانبارانه بهێنن دەرهەق بە پیرۆزییەکانی ئیسلام.
