سەرۆک وەزیران پێشوازی لە وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکانی تورکیا دەکات
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی ئەمڕۆ چوارشەممە ،پێشوازی کرد لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا ئەلپ ئەرسلان بیرقەدار و شاندی یاوەری.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران له راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە"لە دیدارەکەدا پەیوەندییەکانی هاریکاری نێوان عێراق و تورکیا لە بواری وزە و ڕێگاکانی پەرەپێدانیان تاوتوێ کرا، هەروەها گفتوگۆ لەسەر هەوڵەکانی هەردوو وڵات کرا بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی کۆبوونەوەکانی لیژنەی ئابووری هاوبەش لە خوولی 19هەمیندا و بەردەوامبوون لە کارکردن لەسەر دۆسیەی هەناردەکردنی نەوتی عێراق لە ڕێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە"
هەر لە دیدارەکەدا سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئامادەیی حکومەتی ڕوونکردەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق پشتی بە چارەسەری دادپەروەرانەی بەستووە لە چوارچێوەی دەستووردا لە مامەڵەکردن لەگەڵ پرسە جۆراوجۆرەکانی وڵاتانی دراوسێدا.
سودانی ئاماژەی بە دۆسیەی ئاو و پشکی ئاوی عێراق و ئاڕاستەی باشتر بەکارهێنانی ئاوی کرد بەتایبەتی لە بواری کشتوکاڵدا و جەختی لە خواستی عێراق کردەوە بۆ هەماهەنگی کردنی زیاتری تورکیا لەم دۆسیەیەدا، کە بەهۆی کاریگەرییە ئابووری و مرۆییەکانیەوە گرنگییەکی زۆری لەلایەن حکومەتەوە پێدەدرێت.
هەروەها سودانى ئاماژەی بەو پڕۆژە ستراتیژییە گرنگە کرد کە هەردوو وڵات کاری لەسەر دەکەن، و لە ڕێگای گەشەپێدانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت وە ئەو گەشەکردنە بەردەوامەی کە لە کەرتە ئابوورییە هاوبەشەکاندا بەدەستی دەهێنێت.
هەر لە دیدارەکەدا تاوتوێی هەڵوێستی هەردوو وڵات کرا سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئێستای غەزە و نزیکبوونەوەی تێڕوانینەکان سەبارەت بە پرسی فەڵەستین و لەم بارەیەوە بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران هەڵوێستی ڕوونی تورکیای بەرز نرخاند لەبارەی هێرشە ئیدانەکراوەکان بۆ سەر گەلی فەڵەستین لە کەرتی غەزە.
لە لایە خۆیەوە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا سڵاوی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و خواستی وڵاتەکەی بۆ هەماهەنگی زیاتر لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا گەیاندە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاماژەی بە بایەخی ڕوون و وردی سەرۆکی تورکیا کرد لە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق وڵاتێکی گرنگە نەک تەنها بۆ تورکیا بەڵکو بۆ وڵاتانی ئەوروپا بەتایبەتی لە بواری وزە و ئەو دەرفەتە ئومێدبەخشانەی وەبەرهێنان کە لە بازاڕی جیهانی غازدا هەیەتی.
