سەرۆک کۆمار جەخت لە پەرۆشیی عێراق دەکاتەوە بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برا
د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە، جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشیی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برا.
ڕاگەیەنراوێکی سەرۆکایەتیی کۆمار کە دەستی ئاژانسی موتەڵع کەوتووە، ڕایگەیاند: د.لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار، لەگەڵ ڤاهاگن خاچاتوریان، سەرۆک کۆماری ئەرمینیا کۆبووەوە، ئەوەش لە چوارچێوەی ئەو زنجیرە دیدارانە دێت کە لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ساڵی نێودەوڵەتیی ئاشتی و متمانە ئەنجامی دەدات.
ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەشدا، کە لە میانی دیدارەکەدا، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ئاسۆی هەماهەنگیی هاوبەش تاوتوێ کران، تێیدا سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر پەرۆشیی عێراق بۆ بنیاتنانی پەیوەندیی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دۆست و برا، بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و سەقامگیری و گەشەپێدان و هەماهەنگی لەنێوان هەردوو وڵاتدا لە بوارە جیاوازەکاندا بچەسپێنێت.
ڕاگەیەنراوەکە وتیشی: هەروەها دیدارەکە باسی لە پەرەسەندنەکانی دۆخی نێودەوڵەتی و هەرێمی کرد و گرنگیی بەهێزکردنی هەماهەنگی لە سایەی ئەو ئاڵنگارییانەی جیهان بەخۆیەوەی دەبینێت، لەگەڵ پێویستیی پشت بەستن بە گفتوگۆ و دیپلۆماسیەت لەپێناو کەمکردنەوەی گرژییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە و خۆشگوزەرانیی گەلەکانی
