سەرۆک کۆمار چاوی بە هاوتا ئیتالییەکەی کەوت
دکتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمارى عێراق، لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ڕۆما، چاویکەوت بە سێرجیۆماترێلا سەرۆک کۆماری ئیتالیا.
سەرۆکایەتى کۆمار بڵاویکردەوە، لە میانی دیدارەکەدا پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەردوو وڵات وکۆمەڵێک دۆسیەی جێ بایەخی هەردولا تاوتوێ کران، هەروەک سەرۆک جەختی لە بەهێزیپەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیتالیا کردەوە، لەگەڵ پەرۆشی فراوانکردنی هاریکاری نێوانیان شێوەیەککە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردو گەلی دۆست بکەن، هاوکات سەرۆک کۆمار باسیگرنگی یەک هەڵوێستی نێودەوڵەتی کردەوە بۆ بەرنگاربونەوەی مەترسیەکانی گۆڕانکاری ئاوهەوا وبەبیابانبوون و وشکەساڵی و کارکردنی هاوبەش بۆ دۆزینەوەی ڕیگاچارەی گونجاو بۆ قەیرانی ئاو کەڕوبەڕوی جیهان بوەتەوە و عێراقیش یەکێکە لەو وڵاتانەی دوچاری کەم ئاوی هاتوە و کاریگەری لەسەرژیانی زۆربەی عێراقییەکان کردوە، و سەروک کۆمار هیوای خواست کە بگەن بە لێکتێگەیشتن لەگەڵوڵاتانی دراوسێ بە مەبەستی زامنکردنی پشکی دادپەروەرانەی ئاو کە بەشی پێداویستیەکانی ئاودێریوخواردنەوە بکات، دوپاتیشی لەوە کردوە کە حکومەتی عێراق پلانێکی داڕشتوە بۆ باشترکردنیسیستمی بەڕیوبردن و کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو، هەروەها باس لەدواین پێشهاتەکانی فەلەستینکرا، و سەرۆک کۆمار هەڵوێستی نەگۆڕی عێراقی لە پشتیوانیکردن دۆزی فەلەستین دوپات کردەوە وسەرکۆنەی پێشێلکارییەکانی دژی گەلی فەلەستینی کردو دوپاتی لە مافی فەلەستینییەکان کرد لەدامەزراندنی دەوڵەتەکەیان لە کەشێکی ئاشتی و ئاسایشدا .
لای خۆیەوە سەرۆکی ئیتالیا ئاماژەی بە پێویستی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و فراوانکردنیئاسۆی هاریکاری لە ئاستە جیاجیاکاندا کرد بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بکات و هەڵوێستی وڵاتەکەشی دوپاتکردەوە لە پشتیوانیکردنی عێراق بەتایبەتی لە چەسپاندن و پتەوکردنیئاسایش و سەقامگیری وڵات و ستایشی ڕۆڵی عێراقی کرد لە نزیککردنەوەی دیدگەی نێوان وڵاتانیناوچەکە.
