سەرۆک کۆماری ئێران:سه‌ره‌ڕای دوژمنایه‌تی و گەمارۆی ئابوری شەڕی ئیرادەمان بردەوە
سه‌رۆك كۆماری ئێران: سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه و هەمو سەختییهكان ئێرانییه‌كان شەڕی ئیرادەیان بردوەتهوە و ده‌شڵێت: دوژمنه‌كانمان پێیان وابو بە تیرۆرکردنی پرۆفیسۆرەکان پیشەسازی ئەتۆمی ده‌توانن وڵات لەناو ببەن
ئیبراهیم رەیسی سەرۆک کۆماری ئێران له میانه‌ی وتارێكدا له پارێزگای زەنجانی رۆژئاوا، ئیبراهیم رەئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران رایگه‌یاند: سهڕرهڕای دوژمنایه‌تی گه‌لی ئێران له گرتنه به‌ری گەمارۆ، هەڕەشە، هێرشی سەربازی و هەمو سەختییهكان كه روبه‌ڕوی وڵات ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئێرانییه‌كان راوەستاو بون و شەڕی ئیرادەیان بردوەتهوە، حكومه‌تی ئێرانیش هه‌وڵێ ته‌واوی داوه به‌ڕیگه‌ی ئاشتیانه چاره‌سه‌ی كێشه‌كان بكات و له‌و ڕوه‌وه هەنگاوی گەورەی ناوە.
وتیشی: له‌ڕوی ته‌كنه‌لۆژیاوه كۆماری ئیسلامی ئێران وڵاتێکی پێشکەوتوه، پیشەسازی ئەتۆمی و چەندین پیشەسازی دیکە به شێوای ئاشتیانه لە وڵات‌دا جێبەجێ کراوه، دوژمنه‌كانمان پێیان وابو بە تیرۆرکردنی پرۆفیسۆرەکان پیشەسازی ئەتۆمی ده‌توانن وڵات لەناو ببەن.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، به وه‌به‌رهێنانی (13) هه‌زار ملیار تمه‌ن بوژانەوەی ئابوری لە پارێزگای زەنجان رێژەی بێ‌کاری بۆ له (5%) كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌هه‌مان شێوه بۆ پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران ئه‌و رێكارانه گیراونه‌ته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له ته‌واوی وڵات‌دا جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام دوژمن ده‌یه‌وێت حكومه‌ت له‌و پێشكه‌وتنانه بوه‌ستێنێت.
