سەرۆکایەتی کۆمار ڕوونکردنەوەیەک لەبارەی دەستگیرکردنی کارمەندێکی پاسەوانانی سەرۆک کۆمار بڵاودەکاتەوە
سەرۆکایەتی کۆمار ئەمڕۆ پێنجشەممە لەبارەی دەستگیرکردنی کارمەندێکی پاسەوانانی سەرۆک کۆمار ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کەئاژانسی موتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕایگەیاند"هەندێک لەدەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵی دەستگیرکردنی چالاک سەباح عومەریان لە 30 ی کانوونی دووەمی 2025 بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە کراوە کەسکرتێری تایبەتی سەرۆک کۆمارە"، ڕوونیشیکردەوە کەناوبراو یەکێکە لەکارمەندانی پاراستنی سەرۆک کۆمار نەک سکرتێر ، سەرۆکایەتی کۆماریش پێشتر لە 26 ی تشرینی دووەمی 2024 ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردبووەوە سەبارەت بەقۆستنەوەی یەکێک لەپاسەوانەکانی سەرۆک کۆمار، سیفەتی سکرتێری تایبەتی سەرۆک". لەبەیاننامەکەدا هاتووە کە کردەوەکانی ناوبراو تایبەتن بەخۆیەوە و سەرۆک کۆماریش بڕیاریدا دەست لەکار بکێشێتەوە و دەستبەجێ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا بکرێت و هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی بگرێتەبەر لەدژی ناوبراو و هەر کەسێک سیفەتی کارەکەی بقۆزێتەوە.
