سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە سەرۆک کۆمار كرد
ئەمڕۆ دووشەممە، عەبدولهتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری کۆمار و محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵەکانی ئاواركردنی فەلەستینییەکانیان رهتكردهوه.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" سەرۆک کۆمار ئەمڕۆ لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەوە و لە میانی دیدارەکەشدا رهوشی سیاسی وڵات ومیکانیزمەکانی هەماهەنگی لە نێوان ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی کۆمار لە پێشکەشکردن و پەسەندکردنی یاسای گرنگ تاوتوێ کران.
ههروهها وتی" لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پێشهاتەکانی رهوشی کەرتی غەززە و گرنگی هەوڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاگرتنی دەستدرێژی و بەردەوامی بۆردومانکردنی خەڵکی سڤیل کرا. هاوکات هەڵوێستی پتەوی جەماوەری و فەرمی عێراقیان دووپاتکردەوە لە ڕەتکردنەوەی هەر هەوڵێک بۆ ئاوارهكردنی فەلەستینییەکان و مافی گهلی فهلهستینی له دامەزراندنی دەوڵەتێکی فەلەستینی بە پایتەختی قودسی پیرۆزەوە.
