سەرۆکی جۆڵانەوەی نەوی نوێ: حکومەتی هەرێم دەتوانێت بە داهاتی ناوخۆ موچەی فەرمانبەران دابین بکات
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، داهاتی فرۆشتنی نەوتی قاچاغ و داهاتی ناوخۆ مانگانە سەروو 500 ملیۆن دۆلارە، بەم بڕە پارەیەش حکومەتی هەرێم موچەی فەرمانبەران دابین بکات بەڵام پارتی و یەکێتی ماوەی چوار مانگە هەڵیدەگرن و کەس نازانێت چی لێدەکەن.
شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند، داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا 340 ملیار دیناره، به‌ڵام زیاتریشه و هه‌ندێك ده‌ڵێن 500 ملیار دیناره و هه‌ندێكی بۆ حزب ده‌ڕوات، به‌ڵام هه‌ر 340 ملیار دیناره‌كه هه‌ژمار بكه‌ین ده‌كاته نزیكه‌ی 250 ملیۆن دۆلار ده‌كات.
وتیشی، "داهاتی نه‌وت كه له‌ئێستادا 250 هه‌زار به‌رمیل به‌قاچاخ ده‌فرۆشرێت و داهاتی مانگانه‌كه‌ی ده‌گاته 500 ملیۆن دۆلار، وای دابنێن نیوه‌ی ده‌ڕوات بۆ خه‌رجیه‌كانی و هێشتا 250 ملیۆن دۆلار ده‌مێنێته‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هه‌مو پاره‌ی پێویست بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران 600 ملیۆن دۆلاره، به‌ڵام چوار مانگه داهاتی ناوخۆ هه‌ڵده‌گیرێت و یه‌ك دینار نه‌دراوه به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، له‌م ده‌قه‌یه‌دا حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوی هه‌رێم ده‌توانێت موچه‌ی دو مانگی فه‌رمانبه‌ران بدات، ناڵێم هه‌مو مانگێك داهاتی ناوخۆ به‌شی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌كات، به‌ڵام چوار مانگه داهاتیان كۆكردۆته‌وه و ئاماده نین موچه بده‌ن".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "داواكارم له هاوڵاتیان تكایه سه‌ره‌مه‌گرن له‌فه‌رمانگه‌كان بۆئه‌وه‌ی پاره بده‌ن به‌م حكومه‌ته، هه‌تا ئه‌توانن پاره‌یان مه‌ده‌نێ و ئێمه به‌ڵێنمانداوه به‌شی زۆری ئه‌م باج و سه‌رانه‌یه هه‌ڵده‌وه‌شێنینه‌وه، بۆیه تكا ئه‌كه‌م پاره مه‌ده‌ن چونكه ئه‌م حكومه‌ته ماوه‌ی به‌سه‌رچوه و ته‌نانه‌ت پاره‌كه ناداته موچه‌خۆرانیش".
