سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵ بڵاوکردەوە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵ بڵاوکردەوە تێیدا وێڕای پیرۆزبایی رایدەگەیێنێت لە ساڵی 2023 "ناته‌بایى و ناكۆكیى سیاسیى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه له عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو. بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێویست ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانى به‌ده‌ستبهێنێت."
دەقی په‌یامى نێچیرڤان بارزانى له ساڵى تازه‌ى زایینی‌دا:
ساڵى تازه‌ى زایینى (٢٠٢٤) له خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌رزى شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان، هێزه‌كانى ناوخۆ و ته‌واوى كوردستانییان به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه له هه‌ر كوێ بن، له گه‌لانى عێراق و جیهان به‌گشتى پیرۆز ده‌كه‌م. هیواى ساڵێكى پڕ له ئارامى و خۆشى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان ده‌خوازم.
به‌هۆى لێكه‌وته‌كانى دۆخى سیاسى، ئه‌منى، ئابوورى و كێشه و قه‌یرانه‌كانه‌وه له ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ساڵێكى سه‌ختمان به‌ڕێكرد كه تیایدا ڕووبه‌ڕووى چه‌ندین مه‌ترسى و ئاڵنگارى بووینه‌وه.
ناته‌بایى و ناكۆكیى سیاسیى ناوخۆ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى خراپى به‌سه‌ر توانا و پێگه‌ى كوردستانه‌وه له عێراق و ده‌ره‌وه هه‌بوو. بووه هۆى ئه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان نه‌توانێت وه‌ك پێویست ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانى به‌ده‌ست بهێنێت. هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان دوا خرا، له هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانیشدا له ناوچه‌كانى ماده‌ى (140) كاریگه‌رییه خراپه‌كانى، دیار بوون.
پێچه‌وانه‌ى ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و ده‌ستوور، وێڕاى هه‌موو گفتوگۆ و هه‌وڵ و پابه‌ندییه‌ك، زۆرێك له ماف و شایسته ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له عێراق فه‌راهه‌م نه‌بوون. چه‌ندین جار به هێرش و په‌لاماری درۆنی، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان كرا.
جێبه‌جێنه‌کردنی ڕێککه‌وتنه سیاسییه‌کان و نه‌ناردنی شایسته و مافه ده‌ستوورییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، جگه له زیان هیچ سوودێكى دیكه به عێراق ناگه‌یه‌نێت. له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌بێ هه‌مووان به گیانى به‌رپرسیاریه‌تیى هاوبه‌ش، به یه‌كترقبووڵكردن و ته‌بایى، به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن، كار بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و تێپه‌ڕاندنى قه‌یرانه‌كان بكه‌ین.
با له ساڵى تازه‌دا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌ند و وانه له ڕابردوو وه‌رگرین و پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوویه‌كى باشتر و سه‌قامگیر و ئاسووده هه‌نگاو بنێین. با قه‌یران و ئاڵنگارییه‌كان بكه‌ینه ده‌رفه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندیى گه‌ل و نیشتمان، ئامانج و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌مووان بێت. عێراق به پێكهاته‌كانییه‌وه به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌نده و ته‌نیا به ته‌بایى و پێکه‌وه‌یی، هه‌مووان براوه‌ن.
له‌م بۆنه‌یه‌دا دووپاتى ده‌كه‌ینه‌وه كه هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه و جیهاندا، له‌سه‌ر بنه‌ماى رێزله‌یه‌كگرتن و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش، بره‌و به په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌دات. وه‌ك هه‌میشه به فاكته‌رى ئارامى و سه‌قامگیرى و به هاوبه‌شێكى كاراى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى و زێدى فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیان ده‌مێنێته‌وه.
به هیوا و ئومێده‌وه له داهاتوو ده‌ڕوانین و ساڵى نوێ له هه‌مووان پیرۆز بێت.
