سەرۆکی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان ستایشی ڕۆڵی عێراق لە گرووپی جی 77 و چیندا دەکات
ئەمرۆ یەکشەممە"ئەنالینا باربوک "سەرۆکی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە دیدارێکیدا لەگەڵ "فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی عێراق، ستایشی "ڕۆڵ و کاریگەری" عێراقی کرد لە چوارچێوەی گرووپی جی 77 و چیندا، بەتایبەتی لە پشتیوانیکردنی بەرژەوەندییەکانی وڵاتانی گەشەسەندوو.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوە کە دەستی موتەڵع کەوتووە ، تیایدا ئاماژەی بەوەداوە : کە لە دیدارێکدا،کە " بالیۆز "شۆرش خالید سەعید" بریکاری وەزارەتی دەرەوە ئامادەی بوو ، لە پەراوێزی کارەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیرکگرتورکان لە نیویۆرک، هەردوو لا گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سوریا و غەززەوە کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "فوئاد حسێن" جەختی لەسەر پێویستیی چارەسەری سیاسی لە سوریا و ڕاگرتنی ئاگربەست لە غەززە و گەیاندنی هاوکاریی مرۆیی بەپەلە کردەوە،هەروەك وزیری دەرەوە ڕۆڵی گرنگی عێراقی وەک "سەکۆیەک بۆ دیالۆگ" لە ناوچەکەدا دووپاتکردەوە.
