المطلع
عاجل

post-image

سەندیکای ئەندازیارانی عێراق: کوژرانی ئەندازیار بەشیر خالید بە دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ


14:02 عێراق
2025-04-07
67852

سەندیکای ئەندازیارانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی کوشتنی ئەو ئەندازیارەی کرد و ڕایگەیاند "کوژرانی ئەندازیار بەشیر خالید، بە دەستدرێژییەکی ئاشکرا بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ و پێشێلکردنی ئاشکرای بەها مرۆییەکانە."

سەندیکاکە، لە بەیاننامەیەکدا دووپاتی کردەوە، دەستبەرداری بەرگریی لە مافەکانی ئەو ئەندازیارە نابن بۆ ئاشکراکردنی ڕاستی تەواو و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی  لەم تاوانە تێوەگلاون.

سەندیکاکە ئاماژەی بەوەش کردووە "مردنی ئەندازیار بەشیر خالید، بەهۆی ئەشکەنجەوە بووە لە زیندان لەلایەن بەرپرسەکانەوە، ئەوەش دەستدرێژییە بۆ سەر کەرامەتی تاکی عێراق لەلایەن ئەو بەرپرسانەوە و دەبێت هەموو ئەوانەی تێوەگلاوەن بدرێن بە یاسا و سزای خۆیان وەرگرن."

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ سەندیکای ئەندازیارانی عێراق بە بێ دوودڵی درێغی ناکات لە بەرگریکردن لە مافەکانی ئەندازیار بەشیر، هەروەها هەوڵ دەدات بۆ ئاشکراکردنی ڕاستیی تەواو و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو کەسانەی دەستیان لەم تاوانەدا هەیە، بەبێ گوێدانە کاریگەری و هەڵوێستەکانیان." ئاماژەی بەوەش کردووە "کەرامەت و دادپەروەری دروشمی بەتاڵ نین، بەڵکو بنەمایەکی پتەون کە سەندیکا بە هەموو هێزێکییەوە پێوەیان پابەندە."

ڕوونیشی کردەوە، سەندیکا بڕوای بە لێدوان و بەیاننامە و میدییاییەکان نییە، کە هەوڵی پەردەپۆشکردنی بەرپرسانی ئەو تاوانە دەدەن، درێغیش ناکات تا چارەنووسی هەموو ئەو بەرپرسانە لەو تاوانە لە پشت مێزی دادگاوە دەبینێت.

ئاماژە بەوەش کراوە "سەندیکای ئەندازیارانی عێراقی داوا لە هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، پێکەوە بوەستن بۆ پاراستنی شکۆی ئەو هاووڵاتییە عێراقییە و دڵنیابن لەوەی ئەو جۆرە پێشێلکارییە دووبارە نابێتەوە."

هەروەها سەندیکا بێدەنگ نابێت، بەڵکو هەموو هەنگاوێکی یاسایی و پیشەیی دەگرێتەبەر بۆ بەرگریی لە مافەکانی ئەندازیار بەشیر و دەستەبەرکردنی دادپەروەری بۆ خێزانەکەی و تەواوی کۆمەڵگەی ئەندازیاری.

ڕاشیگەیاند "دادپەروەری داواکاری نییە؛ پێویستییەکە بۆ یەکپارچەیی دامەزراوەکان، سەندیکای ئەندازیارانی عێراقیش وەک دەنگێکی بەهێز دەمێنێتەوە دژی نادادپەروەری و ستەمکاری، بە توندی بەرگریی لە ماف و کەرامەتی ئەندازیاران دەکات."

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

مهلة ترامب الأخيرة لإيران... أوهام أميركا الوليدة في مواجهة الإمبراطورية الفارسية

مهلة ترامب الأخيرة لإيران... أوهام أميركا الوليدة في مواجهة الإمبراطورية الفارسية

2026-04-05 21:58 1990
هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

هل تنجح الدبلوماسية؟... ترامب يكشف عن مفاوضات حساسة مع إيران

2026-04-05 19:32 1994
الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 2742
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 2501
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 2758
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 3166
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 3405
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 6976
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 6918
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 4021
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3727
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3680
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3862
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8354
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 5210
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 8799
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4596
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6701