شاناز ئیبراهیم لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی سەرکۆنەی بۆردومانی فڕۆکەخانەی عەربەتی کرد
شاناز ئیبراهیم لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی سەرکۆنەی کردەوەکەی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی سەربە ناحیەی عەرەبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی کرد و تێیدا ڕایگەیاند: "دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پەلامارانە و بەئامانجگرتنی هاوڵاتیانی بێ بەرگرێ لە خاکی خۆیاندا تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتیە و شێواندنی ئاسایشی ناوچەکەیە، بۆیە بە توندی ئیدانەی ئەم جۆرە پەلامارە تاوانکارییانە دەکەین و داوا لە حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە سنورێک بۆ ئەو تەراتێنە ئاسمانیەی دەرودراوسێمان دانێن"، هاتووەش، "داواش لە هێزەکانی هاوپەیمانان دەکەین کە سیستمی پێشکەوتووی دژەفڕینی درۆنەکان بۆ ئەو ئاسمانەمان دابین بکات کە بووەتە مەیدانی پێشبرکێی هێزە نەناسراوەکان"، هەروەها جێی داخە کە سەرەڕای شەهید کردن وبریندارکردنی هاووڵاتی بێتاوان و سوتاندنی سەدان کێڵگە و گوند و ناردنی چەندین نامەی فەرمی ناڕەزایی هێشتا دژە سەقامگیرانی ئارامی عێراق و هەرێم بەردەوامن لە جێبەجێ کردنی پلانە گڵاوەکانیان.
