شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم گەیشت بەغداد
ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی باڵای حکومەتی ماوە بۆدرێژکراوی هەرێمی کوردستان، بۆ پرسی مووچە و بودجە سەردانی بەغداد کرد، سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیران لەوبارەیەوە ڕایگەیاند، "دانیشتنەکان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق دەبێت".
شایەنی باسە، لە دوو هەفتەی ڕابردوودا وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم نارد، بەڵام وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادە نەبوو مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندەکەی حکومەتی هەرێم کە سەردانی بەغداد دەکەن پێکهاتوون لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، و عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، لەگەڵ ژمارەیەک بەڕێوەبەری گشتی.
