عومه‌ر گوڵپی:داهاتی حه‌وت مانگی رابردوو دوو ترلیۆن و 240 ملیار دیناره و كه‌س نازانێت چی به‌سه‌رهاتووه
عومه‌ر گوڵپی ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، دواكه‌وتنی ناردنی موچه‌ی (نیسان/4)ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم بۆ دو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌شڵێت، "داهاتی حه‌وت مانگی رابردو دو ترلیۆن و 240 ملیار دیناره و كه‌س نازانێت چی به‌سه‌رهاتوه".
عومه‌ر گوڵپی له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌ژێرناوی (بۆچی موچه‌ی مانگی چوار دواكه‌وت؟) نوسیویه‌تی، "پاش ناردنی (یه‌ك ترلیۆن و 900 ملیار دینار) بۆ هه‌ردو موچه‌ی مانگه‌كانی (شوبات/2 و ئازار/3)ی ئه‌مساڵ له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی دو هه‌فته‌دا، به‌ڵام وا جارێكی‌تر به‌غدا ناردنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4)ی دواخست، ئه‌م دواخستنه بێ هۆ نیه، هه‌روه‌كچۆن توانی به ناردنی دو موچه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك پابه‌ندی خۆی به بڕیاری دادگا‌و نیه‌ت باشی خۆی
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، دواخستنی موچه‌ی مانگی (نیسان/4) له‌لایه‌ن به‌غداوه، ئه‌گه‌ر گریمان هۆكاری سیاسی بێت وه‌ك هه‌میشه لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات به‌غدای پێ تاوانبار ده‌كه‌ن، ئه‌وه ته‌نها هۆكارێكی لاوه‌كیه و هۆكاری سه‌ره‌كی دواكه‌وتنی موچه‌ی زۆر به ڕونی بۆ دو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به‌وته‌ی عومه‌ر گوڵپی، "هۆكاری یه‌كه‌م ڕاده‌ست نه‌كردنی داهاتی ناوخۆی هه‌رێم به ئه‌ژمێرێكی حكومه‌تی فیدڕاڵی و پابه‌ندنه‌بونی به‌یاسای بودجه، هۆكاری دوه‌میش ئه‌نجام نه‌دانی پرۆسه‌ی ته‌وتینه و تا ئێستا هه‌رێم خۆی له بازنه‌ی چه‌قبه‌ستوی (هه‌ژماری من) ده‌رنه‌كردوه و به پاساوی جۆراوجۆر خۆی له‌م بڕیاره ده‌دزێته‌وه و به زویی نه‌چوه به‌ده‌م ئه‌م پرۆسه‌یه‌وه".
ده‌شڵێت، "جێبه‌جێكردنی ئه‌م دو خاڵه، به ته‌واوه‌تی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمیشه، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات ئاماده نین ده‌ست له به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان هه‌ڵگرن و ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه گشتیه به‌دیبهێنن و كێشه‌ی موچه كۆتایپێبهێنن".
سه‌باره‌ت به‌داهاتی ناوخۆ، عومه‌ر گوڵپی رایگه‌یاندوه، داهاتی ناوخۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕاده‌ستی به‌غدا ناكه‌ن به پێی یاساكان، تا هه‌رێمیش ده‌نگی بڵند بێت له داواكردنی موچه و ته‌واوی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه له‌ناو خۆش ئه‌و داهاته دیار نییه و كه‌س نازانێت له چیدا خه‌رجی ده‌كه‌ن و بۆ كوێ ده‌چێت؟، داهاتی ناوخۆی سێ مانگی كۆتایی ساڵی 2023 و چوار مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، كه ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت به پێی زانیارییه‌كانی خۆشیان بێت ئه‌وه بۆ هه‌ر مانگێك 320 ملیار دیناره، بۆ هه‌ر حه‌وت مانگه‌كه دو ترلیۆن و 240 ملیار دینار ده‌كات و كه‌س نازانێت ئه‌م داهاته چی لێكراوه و بۆ كوێ ده‌چێت؟".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، "سه‌ره‌ڕای داهاتی نانه‌وتی، پاش وه‌ستانی فرۆشتنی نه‌وت به بۆری، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه 250-300 هەزار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مده‌هێنێت و له ناوخۆ و به ته‌نكه‌ر دهیفرۆشێت، دیسان داهاتی فرۆشتنی ئه‌م نه‌وته‌ش هیچ كه‌س نازانێت چی لێده‌كرێت و بۆ كوێ ده‌چێت؟".
عومه‌ر گوڵپی ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "ئێستا كاتیه‌تی خه‌ڵكی كوردستان له به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات له هه‌رسێ حزبه پێكهێنه‌ره‌كه‌ی حكومه‌ت بپرسێت، تا كه‌ی ده‌تانه‌وێت ئه‌م دۆخه درێژه پێبده‌ن؟ بۆچی ناتانه‌وێت خه‌ڵك پشو بدات و موچه وه‌ك مافێكی شایسته بۆ موچه خۆران خه‌رج بكرێت؟ ئایا ئێوه هێنده به‌هێزن، به‌بێ حسابكردن بۆ یاسا‌و خه‌زێنه‌ی گشتی و ژیانی هاوڵاتیان، به‌رده‌وام بن له‌م شێوازه سیاسه‌ته چه‌وته؟".
