المطلع
عاجل

post-image

عومەیری: سیستەمی دیموکراسی لە عێراق پێویستی بە بنیاتنانی دامەزراوە دەستوریەکانە


03:03 عێراق
2024-04-09
17124

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محەمەد عەبود عومەیری، دووپاتیکردەوە کە سیستەمی دیموکراسی لە عێراق پێویستی بە بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەکان و سیستمێکی دروستی هەڵبژاردن هەیە.
راگه‌یاندنی دادگای باڵای فیدراڵی لەراگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە" سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی، دادوەر جاسم محەمەد عەبود، لە بارەگاکەی لە دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا پێشوازی لە ماوریسیۆ کریکانتی باڵیۆزی ئیتاڵیا لە بەغدا و شاندی یاوەری کرد.
 لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆست و بەرزکردنەوەی هاوکاریی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا و پێویستی پەیوەندی و کۆبوونەوەی بەردەوام بۆ ئاڵوگۆڕی یاسایی و شارەزایی لە بواری دادوەری دەستووری كرد بەهۆی گرنگییەکەی لە پاڵپشتیکردنی پرۆسەی دیموکراسی بۆ گەیشتن بە سەروەری یاسا و دەستوور، و دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا ئاسۆی پەیوەندی لەگەڵ هاوتاکانی لە جیهانی عەرەبی و نێودەوڵەتیدا کردوتەوە به‌مه‌به‌ستی سوود وه‌رگرتن  له‌ ئەزموونی وڵاتان لەم بوارەدا بۆ پشتیوانیکردن لە پرۆسەی سیاسی و دیموکراسی لە عێراقدا.
ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو بڕیارانەی له‌دادگای باڵای فیدراڵی دەرچووە سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و سەرجەم فەرمانبەرانی دەزگاکانی دەوڵەت لە هەرێم تاوتوێ کران.
عومه‌یری ڕوونکردەوە كه‌دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی 2005 بنەما سەرەتاییەکانی ماف و ئازادییەکانی بۆ گەلی عێراق ده‌سته‌به‌ركردووه‌ کە دەبنە هۆی پیادەکردنی خەڵک ئەو ماف و ئازادییانە، گرنگترینی ئەو بناغانەش ئەوەیە یەکسانی لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (١٤)ی، گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (٦)ی دەستوور، و یەکسانی و دەرفەتەکان لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (١٦) و ئازادی دامەزراندنی و پەیوەست بوون بە پارتە سیاسییەکان لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی (٣٩)ی دەستوور، ئاماژە بەوەشی كرد کە سیستەمی دیموکراسی لە عێراق پێویستی بە بنیاتنانی دامەزراوە دەستوورییەکان و سیستەمێکی دروستی هەڵبژاردن هەیە، لەوانەش بوونی یاسایەکی دادپەروەرانەی هەڵبژاردن و کۆمیسیۆنێکی سەربەخۆی هەڵبژاردن، لەگەڵ پێویستی بە لەبەرچاوگرتنی بڕگەکانی مادەی (١١٠)ی دەستوور سەبارەت بە دەسەڵاتە تایبەتەکانی دەسەڵاتە فیدراڵیەکان و مادەی (١١٧)ی دەستوور سەبارەت بە پەسەندکردنی دەستووری کۆماری عێراق لەگەڵ چوونە بواری جێبەجێکردنی لەهەرێمی کوردستان و دەسەڵاتە هەبووەکانی وەک هەرێمێکی فیدراڵی.
 

 

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 520
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 1242
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 1963
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 2513
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 2031
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 2179
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 2204
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 2792
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 7826
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4309
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 7781
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 3912
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 5930
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5035
مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

2026-04-04 19:36 4418
قراءة بتحولات الميدان: فاعلية حلفاء طهران تحرج واشنطن وتكشف وهن شركائها

قراءة بتحولات الميدان: فاعلية حلفاء طهران تحرج واشنطن وتكشف وهن شركائها

2026-04-04 19:00 5491
البرلمان يعقد جلسته الإثنين المقبل لاستكمال التصويت على أعضاء اللجان النيابية

البرلمان يعقد جلسته الإثنين المقبل لاستكمال التصويت على أعضاء اللجان النيابية

2026-04-04 18:16 6736
الصدر يشكر المتظاهرين: وقفتكم "المشرفة" تفرح الأصدقاء وتغيظ الأعداء

الصدر يشكر المتظاهرين: وقفتكم "المشرفة" تفرح الأصدقاء وتغيظ الأعداء

2026-04-04 18:04 5575