عێراق دەرگای دامەزراندن لە هێزی دەریایی دەکاتەوە
فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، دەرچوانی ئامادەیی بەشی زانستی لەگەڵ دەرچوانی ناوەندی لە کۆلێژی دەریایی و سەنتەری راهێنانی پیشەیی دەریایی سەر بە فەرماندەیی هێزی دەریایی عێراق دادەمەزرێندرێن لە رێگەی پێشکەش کردنی داواکارییەوە. وتیشی،" پێشکەش کردنی داواکارییەکە لە رۆژی ١٦ـی ئەم مانگەوە دەست پێ دەکات".
ئەمڕۆ شەممە، یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فارماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند، فەرماندەی هێزی دەریایی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق بانگهێشتی دەرچوانی ئامادەیی بەشی زانستی و دەرچوانی ناوەندی دەکات بۆ پێشەکەش کردنی داواکاری لە کۆلێژی دەریایی و سەنتەری راهێنانی پیشەیی دەریایی.
ئاماژەی بەوەش کرد، دەرچوانی ئامادەیی بەشی زانستی دەتوانن داواکاری لە کۆلێژی دەریایی پێشکەش بکەن و دەرچوانی ناوەندیش لە سەنتەری راهێنانی پیشەیی دەریایی.
ئەوەشی خستە روو، لە رۆژی ١٦ـی ئەم مانگەوە فۆڕمی پێشکەش کردنی داواکاری کارا دەکرێت تاوەکو ١٩ـی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.
