عێراق؛دەست بەسەر 11 بازدا گیرا کە هەوڵدەدرا بە شێوەی قاچاخ ببردرێتە دەرەوە
بەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنوورییەکان بڵاویکردەوە، چوار هاوڵاتی عێراقی کە سێ کەسیان هەڵگری پاسپۆرتی بیانی بوون دەستگیرکراون کە دەیانویست 11 باڵندەی جۆری باز ببەنە دەرەوەی وڵات بەشێوەی قاچاخ.
ئەمرۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی دەروازە سنورییەکان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی عومەر وائیلی بەڕێوەبەری دەروازە سنوورییەکان بۆ رێگریکردن لە سپیکردنەوە و بردنە دەرەوەی سامانی نیشتمانی هەوڵێکی بەرفراوان دراوە بە هەماهەنگی وڵاتانی دراوسێ.
ئاماژەی بەوەش کرد، لەو هەڵمەتەدا چوار هاوڵاتی کە سێ کەسیان هەڵگری پاسپۆرتی بیانی بوون دەستگیرکران پاش ئەوەی 11 باڵندە لە جۆری بازیان لەناو تایەی ئۆتۆمبێلکەکانیاندا شاردبوەوە بۆ بردنەدەرەوەی بەشێوەی قاچاخ.
ئەوەشی خستەڕوو، " ئەو باڵندانە و کەلوپەلەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکان دەستیان بەسەرداگیراوە و رەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی سەفوان کراون بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی گونجاو بەرامبەریان بگیرێتەبەر
