عێراق له پلەی حەوتەمی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی عه‌ره‌بیە
عێراق له لیستی گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی عه‌ره‌بی پله‌ی حه‌وته‌می به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها له پله‌ی 154ی شه‌فافترین وڵاتی جیهانه بۆ ساڵی 2023 له كۆی 180 وڵاتی ڕیزبه‌ندی 154ه‌می وه‌رگرتوه، به‌مه‌ش عێراق له ئاستی وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌راورد به ساڵی 2021 له هه‌مان پله‌دا ماوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا بڵاویكردۆته‌وه، دانیمارك به كۆكردنه‌وه‌ی 90 خاڵ پله‌ی یه‌كه‌می له نێوان كه‌مترین گه‌نده‌ڵ و شه‌فافترین وڵاتانی جیهاندا به‌ده‌ستهێناوه، له دوای ئه‌ویش فینلاند دێت كه به 87 خاڵ پله‌ی دوه‌می به‌ده‌ستهێناوه، دواتر نیوزلاند به كۆكردنه‌وه‌ی 85 خاڵ پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێنا، نه‌رویجیش به كۆكردنه‌وه‌ی 84 خاڵ له پله‌ی چواره‌مدایه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته‌كه، "عێراق به كۆكردنه‌وه‌ی 23 خاڵ له پله‌ی 154ی جیهانیدایه و له پله‌ی حه‌وته‌می وڵاتانی عه‌ره‌بیدایه، له پێش ئه‌ویش سۆماڵ، سوریا، سودان، یه‌مه‌ن، لیبیا و ئێریتریا وه‌ك گه‌نده‌ڵترین وڵاتانی عه‌ره‌بی هاتون
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، وڵاتانی سۆماڵ، سوریا، باشوری سودان، ڤه‌نزوێلا و یه‌مه‌ن له پله‌ی به‌رزترین ئاستی گه‌نده‌ڵیدا بون و دوایین پله‌كانی خشته‌كه‌یان داگیركردوه.
ڕێكخراوه‌كه ساڵانه ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی بڵاوده‌كاته‌وه، كه هه‌ڵسه‌نگاندنێكه له‌سه‌ر پێوه‌رێك له سفره‌وه بۆ 100 كه وڵاتان له زۆرترینه‌وه بۆ كه‌مترین گه‌نده‌ڵی پۆلێن ده‌كات، ڕاپۆرته‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیارییانه‌ی ڕێكخراوه‌كه له 13 ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی كۆكراوه‌ته‌وه، له‌نێویاندا بانكی نێوده‌وڵه‌تی و كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهانی.
