عێراقییەک لە لایەن دوو چەکداری نەناسراو لە سووریا کوژرا
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، کەسێکی عێراقی لە لایەن دوو چەکداری نەناسراو لە شاری سەلقین لە باکووری ڕۆژئاوای ئیدلب کوژرا.
چوارشەممە، 2ـی تەممووزی 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تێێدا هاتووە، ئەو پیاوە عێراقییە لەگەڵ هاوسەرەکەی بووە لەوکاتەی بەناو گەڕەکی ئەلجەبەلیە ڕۆیشتووە، لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە تەقەی لێکراوە گولـلەیەک بەر سەری کەوتووە.
ئاماژەی بەوەش داوە، بریندارەکە دۆخی تەندروستی ناجێگیر بووە کە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە، دواتر بەهۆی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
هەروەها شەممە، 28ـی حوزەیرانی 2025، ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند،، چەند چەکدارێکی نەناسراو بە ماتۆڕسکیل، تەقەیان لە پێشنوێژخوێنێکی عێراقی لەبەردەم ماڵەکەیدا کردووە و کوشتوویانە، دواتر بۆ شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.
ئەم کردەیە چەند ڕۆژێک دوای کوژرانی "ئەبو عائیشە عێراقی" هات لە گوندی عەزمارین لە لادێکانی ڕۆژئاوای ئیدلب، دوای ئەوەی لەلایەن دوو چەکداری نەناسراوەوە کە ماتۆڕسکیلێکیان پێبووە تەقەی لێکراوە و کوژراوە،
