عەلی عەلاق: دۆخی دارایی حکومەت لە ئاستێكی باشدایە
پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، دۆخی دارایی حکومەت لە ئاستێكی باشدایە و ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە، کە باس لە كەمی كێشەی دیناری عێراقی لە بانكەكاندا دەکرێت
دەشڵێت، پەیڕەوكردنی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی دراوی نەختینەیە، كە لە ئێستادا جیهان بەرەو گۆڕینی دیجیتاڵی دەڕوات و بە شۆڕشی چوارەمی جیهان دادەنرێت.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق لەبارەی درووستبوونی مەترسی لەسەر بەهای دیناری عێراق و ڕێكارەكان و پەیڕەوكردنی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ میدیا عێراقییەكان دەدوێت.
ڕاشیگەیاند، دۆخی دارایی حکومەت لە ئاستێكی باشدایە، ئەو دەنگۆیانە ڕەت دەکەینەوە، کە باس لە كەمی كێشەی دیناری عێراقی لە بانكەكاندا دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، ژمارەیەكی زۆر پڕۆژەی دارایی هەیە وەستاون، كارەكانمان خێراتر دەكەین بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانە
راشیگەیاند پەیڕەوكردنی سیستەمی ئەلیكترۆنی بۆ كەمكردنەوەی بەكارهێنانی دراوی نەختینەیە، كە لە ئێستادا جیهان بەرەو گۆڕینی دیجیتاڵی دەڕوات، ئەمەش خزمەت بە هاوڵاتی و ئابووری دەوڵەت دەكات.
