فالح فەیاز: شەهیدان "ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی" نموونەی دڵسۆزی بێهاوتا بوون
فالح فەیاز"سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی،رایگەیاند :-کە شەهیدان "ئەبومەهدی موهەندیس و قاسم سولەیمانی" نموونەی دڵسۆزی بێهاوتا بوون. لە میانی وتارەکەیدا لە یادی چوارەمین ساڵیادی شەهیدکردنی سەرکردەکانی "نەسر" فالح فەیاز وتی: ئێمە لە هێزەکانی حەشد لەم بۆنە تایبەتیدا داواکارین لە خودای گەورە پارێزەری میراتگرانی ئەو ڕێباز و ئامانجەکانیان بێت. ووتیشی :- لەکاتی قسەکردن لەسەر کەسایەتی شەهیدان ئەبومەهدی موهەندیس و حەجی سولەیمانی، ئێمە لە ئامادەبوون و ئیخلاسێکی بێهاوتاداین، و ئەم دڵسۆزیەش ئەوەیە کە ئەم بەهایە و ئەم کاریگەرییەی پێبەخشیون، و دڵسۆزی دەبێت بنەمای کاری هەر کەسێک کە دۆزی ڕاستەقینە و دڵسۆز ئەنجام دەدات کە هەموو مانای بەهاکان و هەموو ماناکانی سەرکردایەتی لەخۆدەگرێت. هەروەک ووتیشی: ئێمە دەستخۆشی لەو هەوڵ و پاڵپشتییە گەورەیە دەکەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران پێشکەشی عێراقی کرد لە شەڕی داعش بە چەک و ئەو پاڵپشتیە کاریگەریەی کە لە شەڕەکەدا هەیبوو. لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: پەیوەندی نێوان گەلانی عێراق و ئێران پتەو و چەسپاوە و نابێت ڕێگە بدەین دوژمنان ئەو دوو گەلە دابەش بکەن. سەبارەت بە شەڕی غەززە"فەیاز" دووپاتی کردەوە:-کە دەستدرێژیەکانی رژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە، بە ڕوونی پەیوەندی ئەمریکای بەم قەوارەیە دەرخست سەرەڕای تاوان و کۆمەڵکوژییەکانی دژی گەلی فەلەستین، پێویستە میللەت یەکگرتوو بێت بۆ شکاندنی ئەم پەیوەندییە، کە دان بە بەها مرۆییەکاندا نانێت
