فایەق زێدان: بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه
فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاری راگه‌یاندنی جه‌نگ به‌گوێره‌ی ده‌ستور ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدایه‌و راگه‌یاندنی جه‌نگ له‌لایه‌ن هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه.
فایه‌ق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق، ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له وتارێكدا رایگه‌یاند، راگه‌یاندنی جه‌نگ یه‌كێكه له مه‌ترسیدارترین بڕیاره سیادییه‌كان كه له ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا به‌گوێره‌ی ده‌ستورو یاسا. له عێراق ده‌ستور ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌وردی رێكخستوه بۆ ئه‌وه‌ی خراپ به‌كارنه‌هێنانی زامن بكرێت و هاوسه‌نگی له‌نێوان پاراساتی ده‌وڵه‌ت و سیستمی دیموكراسی به‌دی بێت.
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕو، ده‌ستوری عێراق میكانیزمێكی رونی بۆ راگه‌یاندنی جه‌نگ داناوه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیارێكی وا به‌شێوه‌یه‌كی تاكه‌كه‌سی و هه‌ڕه‌مه‌كی نه‌درێت به‌ڵكو پێویستی به رێكاری ده‌ستوری دیاریكراوه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، راگه‌یاندنی جه‌نگ یاخود باری نائاسایی به‌گوێره‌ی ده‌ستور له‌سه‌ر داوای هاوبه‌شی سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران ده‌بێت كه ئه‌و داوایه‌ش ده‌خرێته به‌رده‌م په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی.
وه‌ك فایه‌ق زێدان رونیكردۆته‌وه، مه‌رجی ده‌ستوری بۆ په‌سه‌ندكردنی داوا هاوبه‌شه‌كه و راگه‌یاندنی باری جه‌نگ ئه‌وه‌یه كه دو له‌سه‌ر سێی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به به‌ڵێ ده‌نگی له‌سه‌ر بده‌ن. ئه‌و مه‌رجه‌ش ده‌رخه‌ری مه‌ترسیداریی بڕیاره‌كه‌یه‌و ئامانج لێی گه‌ره‌نتیكردنی بونی سازانێكی نیشتیمانی فراوانه به‌رله‌وه‌ی وڵات بچێته نێو ململانێیه‌كی چه‌كدارییه‌وه.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه، هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كان و هه‌وڵدانیان بۆ بڕیاردانی تاكلایه‌نه له شه‌ڕ و ئاشتی، هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیداره له‌سه‌ر سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت و سه‌قامگیریی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌بێته مایه‌ی پشێوی یاسایی و ئه‌منی.
هه‌روه‌ك وتوشیه‌تی، تاكڕه‌وی ئه‌و گروپه چه‌كدارانه له راگه‌یاندنی باری جه‌نگی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری و له‌ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی چه‌ند چالاكییه‌ك كه سروشتی جه‌نگییان هه‌یه، پێشێلكردنێكی ئاشكرای ده‌ستوره، چونكه ئه‌و مافه ته‌نیا هی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستورییه یاساییه‌كانه كه نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی گه‌ل ده‌كه‌ن و له‌نێو چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی رێكخراودا كارده‌كه‌ن. كاتێك هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كان ئه‌م جۆره بڕیارانه ده‌ده‌ن، ئه‌وا شكۆی ده‌وڵه‌ت و بنه‌مای سه‌روه‌ریی ده‌وڵه‌ت لاواز ده‌كه‌ن.
ئه‌وه‌شی وتوه، له‌ڕوی ئه‌منیشه‌وه، ئه‌م تاكڕه‌وییه ده‌بێته مایه‌ی فره‌یی ناوه‌ندیی بڕیاری سه‌ربازی، ئه‌وه‌ش دۆخێك له پشێوی و ناسه‌قامگیری دروست ده‌كات و ئه‌گه‌ری هه‌یه وڵات به‌ره‌و ناكۆكی نێوخۆیی و ناوچه‌یی په‌لكێش بكات به‌بێ بونی سازانێكی نیشتمانی. هه‌روه‌ك به‌ربڵاوی چه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستی ده‌وڵه‌ت ئه‌گه‌ری رودانی پێكدادانی چه‌كداری له‌نێوان لایه‌نه جیاجیاكانی نێو كۆمه‌ڵگه زیاد ده‌كات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌ڕوی سیاسیشه‌وه، ئه‌م ره‌فتاره هه‌ڕه‌شه‌یه له سیستمی دیموكراسی چونكه به‌سه‌ر دامه‌زراوه هه‌ڵبژێردراوه‌كاندا بازده‌دات و رۆڵیان په‌راوێز ده‌خات. بۆیه بڕیاره ناڕه‌سمییه‌كان بۆ جه‌نگ ره‌نگه ده‌وڵه‌ت روبه‌ڕوی گۆشه‌گیریی نێوده‌وڵه‌تی یاخود سزا بكاته‌وه.
فایه‌ق زێدان وتوشیه‌تی، له‌ڕوی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه، ئه‌م دۆخه ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌رێنی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان ده‌بێت و كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و ئابوریی ده‌بێت به‌هۆی به‌رده‌وامیی گرژییه ئه‌منییه‌كان.
جه‌ختیشی كردۆته‌وه، تاكڕه‌وی هه‌ندێك له گروپه چه‌كداره‌كان بۆ راگه‌یاندنی باری جه‌نگ، مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگه، چونكه هه‌ڕه‌شه له سه‌روه‌ریی نیشتمانی ده‌كات و سیستمی یاسایی لاواز ده‌كات. بۆیه ده‌بێت چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا كۆنترۆڵ بكرێت و رۆڵی دامه‌زراوه ده‌ستورییه‌كان به‌هێز بكرێت له‌پێناو ئاسایش و سه‌قامگیری و بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی به‌هێز راوه‌ستاو له‌سه‌ر یاسا‌و شه‌رعیه‌ت.
