فۆکس نیوز: گرژیی نێوان ترەمپ و زێلێنسکی واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی کانزا دەگمەنەکان ڕادەگرێت
کەناڵی "فۆکس نیوز"ئەمریکی ، ئێوارەی ڕۆژی هەینی بڵاویکردەوە، کە: "واژۆکردنی ڕێککەوتنی کانزا دەگمەنەکان لە نێوان واشنتۆن و کیێڤدا هەڵوەشایەوە، دوای شەڕە زارەکییەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر زێلێنسکی".
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: “گرژیەک لە نێوان ترەمپ و زێلنسکیدا روویداوە بووە هۆی کۆتایی هاتنی کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەکە و هەڵوەشاندنەوەی واژۆکردنی ڕێککەوتنی کانزاکان”.
بەپێی میدیاکانی هەواڵ ترەمپ داوای لە زێلێنسکی کردووە بڕوات.
ڤلادیمێر زێلێنسکی دوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەی کە بڕیاربوو لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەنجامی بدات، کۆشکی سپی بەجێهێشتووە.
دوای دیدارەکەی لەگەڵ زێلێنسکی ترەمپ پشتڕاستی کردەوە کە: “زێل نسکی ئامادە نییە بۆ یەکلاییکردنەوەی ئاشتیانەی ململانێکانی ئۆکرانیا، و ئەوەشی نیشانداوە کە بێ ڕێزی بۆ ئەمریکا نیشانداوە”.
