فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشە تێکدەرانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر دەکات
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق عێراق لیژنەیەکی سەر بە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لێکۆڵینەوە لەسەر هێرشە تێکدەرانەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرۆمۆر دەکات.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر راسپاردەی محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکانی عێراق، لیژنەیەک لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان پێکهێنراوە بۆ لێکۆڵینەوە لەسەر هێرش تێکدەرانەکەی سەر کێلگەی غازی کۆرمۆر.
لە راگەیەنراوی شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەمان کاتدا سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دەکەن کە کراوەتە سەر سامانی ئابوریی عێراق، هەمو لایەنێک دڵنیا دەکەنەوە کە دەستدرێژیکاران بە سزای دادپەروەرانەی خۆیان دەگەن.
ئەوەشخراوەتەڕو، ئەم دەستدرێژیانە، زیان بە ئابوری نیشتمانی دەگەیەنن و کاریگەری نەرێنی لەسەر رێرەوی پێشکەوتن و گەشەپێدان دروست دەکات کە عێراقی پێدا دەڕوات.
