فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا:پۆلیسی عێراق سەکۆیەکی هاویشتنی موشەک لە پارێزگای بابل دۆزییەوە
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا رایگەیاند، دو رۆژ لەمەوبەر پۆلیسی پارێزگای بابل سەکۆیەکی تایبەت بە هاویشتنی موشەکی ئێرانی دۆزیوەتەوە، بونی ئەو تەقەمەنییە ئێرانیانە لە عێراق مەترسی لەسەر هێزی هاوپەیمانان و هاوڵاتیانی ناوچەکە دروست دەکات، سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکەن ئەگەر لە داهاتو رێگری لەو هێرشانە بگرن.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (centcom) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە رۆژی 3ی ئەم مانگە پۆلیسی پارێزگای بابل زەمینەیەکی تایبەت بە هێرشی موشەکی ئێرانی دۆزییەوە کە لەکاتی تەقاندیدا شکستی هێنابو.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەکارهێنانی تەقەمەنی و کەرەستەی جەنگی ئێرانی لەلایەن گروپە چەکدارەکانی عێراق و سوریاوە هێزەکانی هاوپەیمان وهاوڵاتیانی سیڤیلی ناوچەکەی روبەروی مەترسی کردوەتەوە.
ئەوەشخراوەتەڕو، هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەرز دەنرخێنێت، ئەگەر لە داهاتو رێگری لەو هێرشی گروپە چەکدارەکان بکەن.
