فەنەرباخچەی تورکی بە خواستن و بۆ ماوەی وەرزێک دورانی گواستەوە ریزەکانی
جۆن دورانی کۆڵۆمبی پاش ئەوەی مانگی یەکی ئەمساڵ پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعودیەوە کرد، تەنها 18 یاری بە درێسی یانەکەوە ئەنجامدا و لە ئێستادا بە شێوەی خواستن و بە گرێبەستێکی یەک ساڵە پەیوەندی بە یانەی فەنەرباخچەی تورکییەوە کرد.
کاتێک دوران پەیوەندی بە یانە سعودییەکەوە کرد، وا بیردەکرایەوە کە هێڵێکی هێرشبەری زۆر بەهێز بۆ تیپە زەردپۆشەکە لە پاڵ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ پێکدەهێنێت، بەڵام پێکەوە بوونیان ماوەیەکی کەمی خایاند.
لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا یانەی فەنەرباخچە نوسیوویانە: یانەکەمان لەگەڵ نەسڕ و جۆن دوران گەیشتە ڕێککەوتن، یاریزانەکە بە گرێبەستێکی خواستن بۆ ماوەی یەک ساڵ پەیوەندی بە تیپەکەمانەوە دەکات، هیوادارین ساڵی داهاتوو وەرزێکی سەرکەوتووی لەگەڵ فەنرباخچەدا هەبێت.
هێرشبەرە 21 ساڵانەکە 18 یاری بە درێسی نەسڕەوە ئەنجامدا و توانی 12 گۆڵ چوار ئەسیست تۆمار بکات، بۆ وەرزی داهاتووش لە ژێر سەرپەرشتی خۆسێ مۆرینیۆ یاریدەکات.
