قوباد تاڵەبانی بەرەو یۆنان بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دێڵفی
قوباد تاڵەبانی، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان بۆ بەشداربون لە کۆڕبەندی ئابوریی دێڵفی سەردانی یۆنان دەکات.
نوسینگهی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، قوباد تاڵەبانی بەیاوەری هەریەک لە وەزیرانی پلاندانان، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بەرەو یۆنان بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ساڵانەی ئابوری دێڵفی.
ئاماژهی بهوهشكرد، له كۆڕبهندهكه ژمارەیەکی زۆر لە سەرۆک و سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی باڵا و بیرمەندان و ئەکادیمیستانی جیهان بەشداری تێدا دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی دوا پێشهاتە سیاسی و سەربازی و ئابورییەکان.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، سێیەمین ساڵە قوباد تاڵەبانی بەشدارە لەم کۆربەندە نێودەوڵەتییەدا کە چاوەڕێ دەکرێت پلان و ستراتیژی گشتگیر بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان تاوتوێ بکرێت و نەخشەڕێگای ئایندە دابڕێژرێت لەبەر رۆشنایی گۆڕانکارییە سیاسیەکانی ناوچەکە.
