قوباد تاڵەبانی وەک سەرۆکی یانەی سلێمانی دەستنیشان کرا
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رۆژی دووشەممە 17ـی ئادار رایگەیاند، بە شانازییەوە وەک سەرۆکی فەخری یانەی سلێمانی دەستنیشان کران و بڕیارماندا لەماوەیەکی کورتدا پلانێکی تۆکمە بۆ پێنج ساڵی داهاتووی یانەکە ئامادەبکرێت تا بە هەوڵ و هیمەتی هەموو لایەکمانەوە یانەی سلێمانی بگەیەنینەوە ئەو ئاستەی کە شایستەی ناوبانگ و مێژووە پڕشنگدارەکەیەتی.
قوباد تاڵەبانی دەڵێت: مێژووی وەرزش لە سلێمانی بە یانەی وەرزشیی سلێمانییەوە گرێ دراوە و چەندین نەوەی خەڵکی سلێمانی بیرەوەرییان لەگەڵ ئەم یانەیەدا هەیە، "یانەی سلێمانی یانەی دایکە و دەبێت لەم قۆناغەدا شوێن و پێگەی شیاوی خۆی بۆ بگەڕێتەوە".
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی یەکێتیی دەڵێت: لەگەڵ سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی یانەکە کۆبوومەوە، گفتوگۆی تێروتەسەلمان کرد لەبارەی چۆنییەتی بووژانەوە و گەشەپێدانی یانەکە کە لە ئێستادا خاوەنی چەندین تیپە لە بوارە جیاوازە وەرزشییەکاندا.
