المطلع
عاجل

post-image

قەوارەی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی داڕمانە بارزانیش هانا بۆ سەرۆکی ئەمەریکا دەبات


14:50 تایبەت بە (المطلع)
2023-09-28
35753

زانيارى نوێ لە بارەی نامەكەی مسرور بارزانی بۆ بایدن.
لەگەڵ بەردەوامی قەدەغەکردنی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە و لێکەوت و زیانەکانی قەدەغەکردنەکە دوای ئەوەی بەغدا ‌کەیسەکەی لە دژی دەسەڵاتدارانی تورکیا بردەوە کە چەند ساڵێک لەمەوبەر دژی ئەنقەرە تۆماری کردبوو بەهۆی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بەبێ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی حكومەتی ناوەند بەپێی ڕێککەوتنەکانی پێشوو کە لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆکرابوو.
بەم دواییانه هەندێك زانیاری لەلایەن میدیا بیانییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە کە باس لە "هەرەسهێنانی تەواوەتی هەرێمی كوردستان" دەکەن و ئەم زانیارییانە وەک بەیاننامەی نافەرمی بڵاوکرابویەوە تاوەكو ئاشکراکردنی نامەیەک كه لەلایەن مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێمی کوردستان بۆ جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا نێردرا.
نامەکە کە لە دوانزەی ئەیلوولدا ئاشکرا کرا، ئەو زانیارییانەی پشتڕاستکردەوە کە باس لە "ڕووخانی تەواوەتی هەرێم" دەکەن لە ئەنجامی ئەو فشارە ئابوورییانەی كە هەرێمی كوردستانی گرتووە دوای چەند مانگێک لە ڕاگرتنی هەناردەکردن و لەدەستدانی سەرچاوە داراییە پێویستەکان، ئەمەش لە بەرامبەردا واى له هەرێمی كوردستان كردووە بە تەواوی پشت بەو بڕە پارەیە ببەسێت کە بەغدا بۆ هەرێم دەنێرێت هاوکات لەگەڵ ئەو ناکۆکییانەی کە تا ئەمڕۆش بەردەوامە.
مەسرور بارزانی بەپێی ئەو نامەیەی کە بۆ بایدنی سەرۆكی ئەمریكای ناردووە هانای بۆ بردووە كە بەپەلە هەرێم ڕزگار بکات، ئاماژە بە لێکەوتە ئابوورییەکانی ڕێگریکردن لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم و زیادبوونی ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی بەغدا دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا ڕاپۆرتەکانی میدیا بیانییەکان باس لە بابەتی جیاکردنەوەی کوردستان دەکەن لە پلانەکانی حکومەتی بەغدا بۆ پەرەپێدانی وڵات، ئەمەش بە وتەیان کوردستانی خستۆتە بەردەم مەترسی ڕاستەقینە.
کێشە و جیاوازییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند گەیشتە لوتکە دوای ئەوەی بەیمانگای کارنیگی بۆ لێکۆڵینەوەکان ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا باس لە "داڕمانی تەواوی هەرێمی کوردستان" دەکات لە پلانەکانی پەرەپێدان و بنیاتنانەوە و گەشەپێدان کە لەلایەن حکومەتی سەرۆک وەزیران مەحەممەد شەیاع سودانییەوە بۆ قۆناغی داهاتوو دانراوە، وەك ڕاپۆرتەکە ئاماژەی پێی کردووە، "لەوانەیە مەبەست لەم كارەی سودانی ئەوەیە كە هەرێم بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەڕێوە دەبرێت"، سەرەڕای ئەو تۆمەتانەی کە دەڵێن هەرێمی کوردستان بە ئامانج گیراوە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.
ڕاپۆرتي سەنتەرەكە پشتڕاستی دەکاتەوە کە جیاوازییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند و ئەو دەرهاویشتانەی کە تووشی بوون لە گرنگترین پڕۆژەکانی عێراقن، لەوانە "بەندەری گەورەی فاو، هێڵی شەمەندەفەری عێراق و تورکیا و پلانی پشتێنە و ڕێگای چین" کە لە ڕاستیدا جوڵانەوەیەکی سیاسییە وەک ئەو باسی کرد، جەختیشی کردەوە کە ناکۆکییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر گەیشتوونەتە ئەو قۆناغەی کە بەغدا بارودۆخی ئابووری ئێستای هەرێم بەکاردەهێنێت بۆ فشارخستنە سەرى لەڕووی سیاسییەوە.
پەیمانگاکە ئەو جوڵانەوە سیاسیە وەسف دەکات و دەڵێت ئەمە وەک ئۆپەراسیۆنێکی "تۆڵەکردنەوە" لە هەرێمی کوردستان دێت لە ئەنجامی هەوڵە جیاکەرەوەکانی پێشووی و سووربوونی لەسەر هەڵوێستە "شێواوەکانی" لەگەڵ حکومەتی بەغدا، کە ئێستا سەریهەڵدا دوای ئەوەی هەرێم ئەوەی لەدەستدا کە پەیمانگاکە وتی بناغەی پەیوەندییە نێودەوڵەتییە بەهێزەکانی بوو لە ئەنجامی کارکردنی کۆمپانیاکانی نەوت لە هەرێمدا کە بەم دواییانە لە هەناردەکردنی لە ڕێگەی بەندەری جەيهانەوە ڕاگیرا.
پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان کە پەیمانگاکە دەڵێت حکومەتی عێراق دەستی بە جێبەجێکردنی کردووە، ئێستا "بە تەواوی" هەرێمی کوردستانی بەدوور گرتووە، ئەو شوێنەی کە ڕێگاکە بەرەو تورکیا تێدەپەڕێت بەبێ ئەوەی بە سێ پارێزگاکەی هەرێمدا تێبپەڕێت، کە بەگوێرەی وەسفی پەیمانگاکە، پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک بێبەش دەکات لە داهاتێکی دارایی گەورە کە لە ئەنجامی تێپەڕبوونی کاڵا و شتومەك و گەشتیاران بە ڕێگای هێڵی شەمەندەفەر ئەدا.
پەیمانگاكە هۆشداری دا له پرۆسەی جیاکاریی کە دەبێتە هۆی خراپتربوونی پەیوەندییەکان لە نێوان ناوەند و هەرێم و جەختی لەوە کردەوە کە هەستی دەرکردنی کوردەکان لە پلانەکانی بەغدا دەبێتە هۆی فراوانبوونی کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم، ئەمەش لەلایەن وەزیری گواستنەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پشتڕاستکراوەتەوە لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە کە لەلایەن پەیمانگاکەوە بڵاوکراوەتەوە و تیایدا جەختی لەوە کردەوە کە "ڕێگای گەشەپێدان بەبێ هەرێمی کوردستان بەدی نایەت".

کوردستان لە ڕووی داراییەوە "خنكێندراوە" ئەمریکاش هۆشداری دەدات...

 

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە نۆزدەی ئەم مانگەدا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا بە ئاماژەکردن بە "سەرچاوە ئاگادارکراوەکانی" پشتڕاستی کردەوە کە زیانەکانی هەرێمی کوردستان بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەکردنى نەوت لە مانگی سێی ساڵی ڕابردووەوە تا ئەمڕۆ چوار ملیار دۆلاری تێپەڕاندووە، جگە لەو قەرزە داراییە گەورەیەی کە حکومەتی هەرێم لە بەرژەوەندی کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکاندا دروستی کردووە، بەوەش حکومەتی هەرێم توانای دارایی خۆی بەتەواوی لە دەست داوە.
ئەو بارودۆخەی کە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتیدا خۆی ئازار دەچێژێت، کە ڕۆیتەرز بە "خنکاندنی جەستەیی هەرێمی کوردستان" وەسفی کرد، هەروەها جەختی له بوونی "جوڵەیەك كردەوە لەناو ئەمەریکادا" کە لەلایەن سێ ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆنگرێسی ئەمەریکاوە دەرکراوە، لە ڕێگەی نامەیەکەوە کە دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو بۆ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدنیان ناردووە و تیایدا داوایان لە کۆشکی سپی کردووە "هەنگاوی بەپەلە بنێت" بۆ ڕزگارکردنی هەرێمی کوردستان لە داڕمان بە هۆكاری ئەوەی هەرێم "هاوبەشێکی گرنگی" ئەمەریکايه بەپێی وەسفی خۆیان.
نامەکە لەلایەن ئەندامانی پەرلەمان مایکڵ واڵتز، مایکڵ تى مککۆڵ و جۆ ویلسۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، کە تیایدا جەخت کراوەتەوە کە "هەرێمی کوردستان ئێستا لە ڕووی ئابوورییەوە خنکێنراوە، لە ڕووی سیاسی و یاساییەوە فشارى لەسەرە، هەروەها لە ڕووی سەربازییەوە لەلایەن ئێران و هەندێک هێز و لایەنی بەغداوە هەڕەشەی سەربازیی لەسەرە"، هەروەک چۆن داوایان لە سەرۆکی ئەمەریکا کردووە "ستراتیجییەکی نوێ بۆ عێراق دابنێت کە چاکسازی بۆ ئەم قەیرانە بکات".
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆیتەرز، لە نامەکەدا هیچ وردەکاری لەسەر ئەوە نيه کە ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەیانەوێت چی بە "ستراتیژی نوێ بۆ عێراق" پەسەند بکەن و تیایدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە تاکە چارەسەر ئەوەیه یاسادانەرانی ئەمەریکا پێشکەشی کۆشکی سپی دەکەن، ئەوەیە کە فشار بخەنە سەر ڕێگەدان بۆ هەناردەکانی نەوت لە ڕێگەی بۆرییەکانی تورکیاوە لەلایەن حکومەتی هەرێم کە پێشێلکردنی سەروەریی عێراقە بەبێ ڕەزامەندی بەغدا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ناشناڵ نیوز، ئەم هەنگاوانەی ئەمەریکا ئامانجیان کەمکردنەوەی فشارە لەسەر بازاڕی نەوتی نێودەوڵەتی، کە لە ئەنجامی بڕیارەکانی ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت لە دژی ئەمەریکا بەکاردەهێنرێت کە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هاوکات لەگەڵ شەڕی بەردەوام لە ئەوروپا کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا تێوەگلاوە لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا دژی ڕوسیا.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەدا، کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ڕۆڵی هەیە لە بەرزکردنەوەی فشارەکان بۆ سەر حکومەتی هەرێم و کردنەوەی هێڵی بۆرییە نەوتییەکان بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی تورکیاوە دەکرێت لەلایەن حكومەتی ئەمەریکاوە بەکاربهێنرێت بۆ داواکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ زیادکردنی هەناردەکردنی نەوت، کە لە ڕێگەیەوە ویلایەتە یەکگرتووەکان هیوادارە فشارەکانی ئێستا لەسەر بازاڕی نەوت کەم بکاتەوە و نرخەکان زیاتر کەم بکاتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە جوڵە وفشارەکانی ئەمریکا لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان نییە بەڵکو ئامانجەکانی واشنتۆنە لە ناوچەکە دەپێکێت. 
هەرێمی كوردستان بەم نزیكانە کۆتایی پێ دێت .. بارزانی پەنا دەباتە بەر حكومەتی ئەمریكا ئەویش وەڵام ناداتەوە..

سەرەڕای هەنگاوە بەردەوامەکانی حکومەتی ئەمەریکا، بەتایبەتی کۆنگرێس، بۆ داواکردنی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ "کەمکردنەوەی" قەیرانی دارایی هەرێم، حکومەتی ئەمەریکا تا ئێستا هیچ هەنگاوێکی ڕاستەقینەی نەناوە، بەپێی وەسفی ڕۆژنامەی فری بیکۆنی ئەمریکی کە بوونی "نامەیەکی ڕانەگەیەنراو"ـی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بۆ سەرۆکی ئەمریكا كه تێیدا ئاماژەی بە "کۆتایی هێنانی تەواوی قەوارەی هەرێم كردووە لەژێر ئەم فشاری ئێستادا".
بەپێی وەسفی ڕۆژنامەکە، ئێرانی تۆمەتبار کرد بەوەی کە لە پشت ئەو فشارانەوەيه کە هەرێمی کوردستان دەکەنە ئامانج و جەختی لەوە کردەوە کە تاران لەوانەیە هەوڵ بدات هەرێم هەڵبوەشێنێتەوە بۆ لەناوبردنی هاوبەشێکی گرنگی ئەمەریکا لە ناوچەکەدا، شتێک کە پەیمانگای کارنیگی لە وەسفی خۆیدا لەگەڵ ڕۆژنامەکەدا هاوڕا نییە کە لە بەرامبەریشدا ئەوە پشتڕاست دەکاتەوە کە هەنگاوەکانی پێشووی هەرێم بەرەو جیابوونەوە هۆکاری لەدەستدانی متمانەی حکومەتی بەغدایە بە هەولێر، هەروەها دەرکردنی هەرێم لە پلانەکانی گەشەپێدان کە لەلایەن بەغداوە دەرچووە، لەوانە چارەسەرکردنی قەیرانی هەناردەکردنی نەوت.
 ڕۆژنامەکە دەڵێت، حکومەتی ئەمەریکا هێشتا "پشتی كردوەتە قەیرانەکانی ناو هەرێمی کوردستان و هۆشداریشی داوە بەردەوامبوونی ئەو قەیرانە دەبێتە هۆی ئەوەی وڵاتانی جیهان زیاتر پشت بە نەوتی ئێران ببەستن وەک جێگرەوەیەک بۆ هەناردەکردنی هەرێمی کوردستان کە دەکاتە 0.4%ـی هەناردەی نێودەوڵەتی.

هەروەها پەیمانگاکە ڕەتی دەکاتەوە، كه هیچ تەوەرێک هەبێت كە جەخت بكاتەوە سەر سزاکان بۆ سەر ئێران کە ڕێگری بکات لەوەی ببێتە جێگرەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.
مسرور بارزانی له میانەی ئەو نامەیەی كە له سێی ئەم مانگەدا بۆ بایدنی ناردبوو ڕایگەیاند، "داوات لێدەكەم دەستێوەردان بكەیت لە چارەسەری كیشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، ئەگەر كێشەكانی هەرێم و بەغدا چارەسەر نەكرێت قەوارەی هەرێم دەڕووخێت"، هەروەها وتیشی: هیوادارین ئەمریكا لەڕێگەی ئەو كاریگەرییەی لەسەر بەغدا هەیەتی كۆتایی بەم قەیرانە بهێنێت، ترسی ئەوەمان هەیە ئەو هەڵمەتە ناڕاستگۆیانەی لە دژمان بەرپاكراوە ببێتە هۆی كۆتایهاتنی سیستمی فیدراڵی لە عێراق.
لە نامەکەی بارزانیدا داوای لە سەرۆکی ئەمەریکا کردووە بەپەلە دەستێوەردان بکات بۆ ڕزگارکردنی هەرێمی کوردستان لەو "داڕمانی تەواوە"ـی کە ڕایگەیاند ئەگەر بارودۆخەکەی ئێستا بەردەوام بێت، ئەمەش لە نامەکەی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکادا ڕەنگی داوەتەوە کە تیایدا داوا لە بایدن دەکەن هەموو هەوڵێک بخەنە گەڕ بۆ ئەوەی مامەڵە ناڕەواكانی بەرامبەر هەرێم نەمێنێت لەلایەن ئێران و لایەنە نەیارەكانی هەرێم لە بەغدا.
بەپێی رۆژنامەكە، حکومەتی هەرێم سوورە لەسەر تۆمەتبارکردنی تاران بەوەی کە لەپشت ناکۆکییە سیاسییەکانی ئێستای نێوان هەرێم و ناوەندەوەیە.
لە لایەکی دیکەوە، ئاژانسی ئەلمۆنیتەر جەختی کردەوە کە حکومەتی هەرێم بۆ چەند مانگێکە نەیتوانیوە مووچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی بدات، کە دەگاتە نزیکەی 625 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا، کە وێنەیەکی "ڕەش"ـی داهاتووی هەرێمەکە دەکێشێت و جەختی لەوە کردەوە کە "بەگوێرەی ئەو نامەیەی کە بارزانی ناردوویەتی، حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا پێچەوانەی خواستی ئەمەریکا لەبارەی هەرێمەوە هەڵسوکەوتی کردووە"، ئاماژەی بەوەشکرد کە بەغدا تەنها ڕازی بووە بەوەی قەرزێکی مانگانە بدات بە هەرێمی کوردستان بە بەهای تەنها 380 ملیۆن دۆلار، کە دواتر لە داهاتی هەرێم دەدرێتەوە، ئەمەش "پەستانی سیاسیە کە بەغدا دەیخاتە سەر هەرێم" کە لەوانەیە هەولێر نەتوانێت لێی بگەڕێنێتەوە.
تا ئێستا حکومەتی ئەمەریکا هیچ جۆڵەیەكی نەكردووە، بەپێی وەسفی ئاژانسی مۆنیتەر بۆ داواکارییەکانی بارزانی، بەتایبەتی سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنەکەی پێشوو لەلایەن بەغداوە کە لەژێر فشاری ئەمەریکادا ئەنجامدرا و مانگانە 900 ملیۆن دۆلاری بە هەرێم دەبەخشی لە بەرامبەر تەنها 85 هەزار بەرمیل نەوت کە لەلایەن هەرێمەوە بۆ حکومەتی فیدراڵی نێردرابوو، هەروەها بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی لە 2ـی ئەیلول بۆ سنووردارکردنی بەخشینی هەرێم بە "قەرزە قەرەبووکراوەکان". 
بارودۆخی ئێستای کورد لە هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی وەسفی ئاژانسی مۆنیتەر، بووەتە "بێ وێنە"، چونکە هەرێمی کوردستان هەرگیز لەژێر فشار ڕووبەڕووی مەترسییەکی ڕاستەقینەی داڕمانی تەواو نەبووە تا ئێستا، کە بەردەوام بەبێ هیچ هەوڵێکی ڕاستەقینەی ئەمریکا بۆ ڕزگارکردنی بارزانی و حکومەتەکەی، بەتایبەتی لەگەڵ پەیوەندی لەگەڵ کێشە سیاسییە ناوخۆییەکانی نێوان هەردوو حیزبی سەرەکی کورد (یەکێتیی و پارتی) و ناڕەزایی خەڵک لە ئەنجامی شکستی ئابووریی ئێستا.

كلمات مفتاحية

اخبار ذات صلة

تعليقات

أحدث الاخبار

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

الدولار يسجل انخفاضا محدودا مع إغلاق الأسواق العراقية

2026-04-05 18:40 1062
ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

ترامب: اتفاق مع إيران غدًا أو "سنضرب كل شيء"

2026-04-05 18:29 1176
ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

ترامب يكشف كواليس إنقاذ طيار أمريكي جريح داخل إيران

2026-04-05 16:10 1927
ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

ترامب مهدداً إيران: الثلاثاء يوم محطات الكهرباء والجسور وسنضرب بقوة

2026-04-05 15:23 2215
حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

حالة تأهب قصوى.. إسرائيل تعزز انتشارها البحري تحسباً لهجمات حوثية

2026-04-05 14:45 2593
الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

الإعدام لإرهابي من داعش تورط بجرائم سنجار بحق الإيزيديين

2026-04-05 13:58 3965
اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

اليوم.. ختام الجولة 26 من دوري النجوم بأربع مواجهات نارية

2026-04-05 13:07 4612
السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

السوداني يؤكد تطوير منظومات الدفاع الجوي وتعزيز قدرات القوات الأمنية

2026-04-05 12:41 3364
القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

القضاء الإداري يوقف إقالة محافظ واسط ويعيده إلى منصبه

2026-04-05 11:57 3056
ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

ارتفاع طفيف بأسعار الدولار مقابل الدينار العراقي ببغداد وأربيل

2026-04-05 10:30 3073
العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

العراق... إطلاق سراح 595 نزيلاً خلال شهر آذار 2026

2026-04-05 11:42 3543
هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

هجوم بطائرات مسيّرة يستهدف حقل البزركان النفطي دون خسائر بشرية

2026-04-05 01:03 8107
أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

أكثر من 500 هجوم منذ بدء التوترات.. أربيل والسليمانية تحت القصف المسيّر

2026-04-04 23:40 4549
أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

أمانة مجلس الوزراء: الأحد والإثنين عطلة رسمية لأبناء المكون المسيحي حصراً

2026-04-04 22:57 8086
وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

وزير الخارجية الإيراني: الهجمات على منشآتنا النووية تعرض المنطقة لخطر إشعاعي

2026-04-04 22:53 4292
رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

رسمياً... عودة حركة المسافرين بشكل طبيعي في منفذ الشلامجة

2026-04-04 21:05 6149
الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

الحكيم يحذر من عزلة عراقية ويطالب بوحدة وطنية ومبدأ "العراق أولاً"

2026-04-04 20:46 5413
مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

مقر خاتم الأنبياء المركزي بإيران: العراق مستثنى من قيود مضيق هرمز

2026-04-04 19:36 4779