كشتوكاڵ: پەسەندكردنی سیاسەتی كشتوكاڵی زیرەك لە كەشوهەوا وەك ستراتیژییەكی نیشتمانی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كشتوكاڵ پەسەندكردنی سیاسەتی كشتوكاڵی زیرەك لە كەشوهەوا وەك ستراتیژییەكی نیشتمانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییە ژینگەییەكان پشتڕاستكردەوە. ئەم ستراتیژە پشت بە نوێترین تەكنەلۆژیا دەبەستێت بۆ بەرزكردنەوەی بەرهەمهێنان و پاراستنی ئاو، هەروەها وەرگرتنی جۆرەكانی بەرهەمی ستراتیژی بە بەرهەمهێنانی بەرز لەخۆدەگرێت.
بریكاری وەزیری كشتوكاڵ مەهدی سهر جبوری بەپێی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەموتەڵع بەدواداچوونی بۆ کردووە ڕاگەیاند: لە بەرامبەر تەحەددیاتی گۆڕانی كەشوهەوا و كەمی ئاو لە عێراق، وەزارەت هەنگاوی ناوە بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی گونجاندن و كەمكردنەوەی لە ڕێگەی كشتوكاڵی زیرەكی كەشوهەوا،ڕوونیكردەوە كە ئەم سیاسەتە لەسەر بنەمای پەرەپێدان و چاندنی جۆرەكانی ڕووەك دامەزراوە كە تایبەتمەندن بە بەرهەمهێنانی بەرزیان، توانای بەرزتر بۆ بەرگەگرتنی وشكەساڵی و شووتی و ماوەی كورتی گەشەكردن و پێگەیشتن.
سەبارەت بە بەرهەمە ستراتیژییەكان، جبوری ئاماژەی بە : بازدانێكی چۆنایەتی لە چاندنی برنجدا كرد لە ڕێگەی وەرگرتنی چاندنی سینی (چاندنی میكانیكی) و ئاستكردنی زەوی بە لەیزەر، جەختی لەوە كردەوە كە ئەم شێوازە مۆدێرنانە بەشدارییان كردووە لە كەمكردنەوەی بەكارهێنانی ئاو بە ڕێژەی زیاتر لە 50%..
ئاماژەی بەوەشكرد : وێستگەی توێژینەوەی برنج لە میشخاب وێستگەیەكی پێشەنگە لەم بوارەدا، بە سەركەوتوویی جۆرەكانی پەرەپێداوە كە بە تەواوی لەگەڵ ژینگەی عێراق و ئاستەنگەكانیدا دەگونجێت.
جبوری ووتیشی : كە ئەم سەركەوتنە تەنها لە برنجدا سنووردار نییە، بەڵكو پەرەپێدانی جۆرە نوێیەكانی گەنم، جۆ، گەنمەشامی زەرد، سۆیا و بەرهەمی سەوزەیش دەگرێتەوە، ڕوونیشیكردەوە، ئەم جۆرانە تایبەتمەندن بە خولێكی زۆر كورتی گەشەكردن و بەرواری چاندن كە هاوئاهەنگن لەگەڵ كەشوهەوای عێراق، و سەلماندوویانە بەرهەمی بەرزیان هەیە.
جەختیشی لە گشتگیری ئەم سیاسەتە كردەوە و ئاماژەی بەوەدا : كە جۆرە پێشكەوتووەكان بە شێوەیەك داڕێژراون كە لەگەڵ ژینگە جیاوازەكانی عێراقدا بگونجێت، چ لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور یان ناوچەكانی ڕۆژئاوا، ئەمەش سیاسەتی گونجاندن لەگەڵ گۆڕانی كەشوهەوا بەهێز دەكات و كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر ئاسایشی خۆراك كەمدەكاتەوە.
