كۆشكی سپی: تره‌مپ دوو هه‌فته‌ی دیكه بڕیار ده‌دات لەبارەی بەشداری کردنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وتەبێژی کۆشکی سپی رایگه‌یاند، دوو هه‌فته‌ی داهاتو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌به‌شداری وڵاته‌كه‌ی بڕیار له‌باره‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێرانه‌وه ده‌دات.
کارۆلین لێڤیت له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ له دوو هه‌فته‌ی داهاتودا بریار ده‌دات بچێته ناو شه‌ڕه‌كه‌وه هاوشانی ئیسرائیل یان نا.
سه‌باره‌ت به‌به‌شداری ئه‌مریكا له جه‌نگ، كارۆلین لێڤیت وتی، "پێویسته متمانه‌تان به‌سه‌رۆك تره‌مپ هه‌بێت و بڕیاری عاقڵانه ده‌دات، خه‌ڵكی ئه‌مریكا و جیهان ده‌پارێزێت، ئاشتی له‌رێگه‌ی هێزه‌وه ده‌پارێزێت، بۆ هیچ كه‌سێك سوپرایز نیه كه سه‌رۆك چۆن بیرده‌كاته‌وه، نابێت ئێران خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی بێت، ئه‌مه تره‌مپ له‌خولی یه‌كه‌م و پێشتریش ته‌نانه‌ت له‌ساڵی 2011ه‌وه ئه‌مه‌ی وتوه، پێویسته ئه‌مریكا خواسته ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران له‌ناو ببات، چونكه چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران خۆی به‌كاریده‌هێنێت یان ده‌یداته تیرۆرستان".
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "سه‌رۆك له‌خولی یه‌كه‌م ئه‌مه‌ی وتوه و ئێستاش له‌دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه ئێران خاه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی بێت، دژی ئه‌و رێكه‌وتنه كاره‌ساتباره‌ش بو كه باراك ئۆباما سه‌رۆكی پێشوتری ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران واژۆی كرد".
رونیشیكرده‌وه، "سه‌رۆك تره‌مپ 60 رۆژی پێدان بۆئه‌وه‌ی رێكه‌وتن واژۆ بكه‌ن، به‌ڵام نه‌یانكرد، ئێستاش ماوه‌ی دو هه‌فته‌ی دیاریكردوه و بڕیاری خۆی ده‌دات".
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، "ئه‌وه‌ی له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێرانیه‌كان هه‌یه گفتوگۆیه و ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام بوه، سه‌رۆك تره‌مپیش بۆیه وتویه‌تی دو هه‌فته‌ی دیكه بڕیار ده‌دات، بۆئه‌وه‌یه كه بزانێت گفتوگۆ چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چن".
وته‌بێژی كۆشكی سپی راشیگه‌یاند، "گفتوگۆ له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا هه‌یه و سه‌رۆك تره‌مپ هه‌وڵده‌دات له‌رێگه‌ی ئه‌و گفتوگۆیانه‌وه مسۆگه‌ری بكات كه ئێران چه‌كی ئه‌تۆمی نه‌بێت، چاوه‌ڕوان ده‌كات سبه‌ی ئه‌م په‌یامه راسته‌وخۆ به ئێرانیه‌كان بگه‌یه‌نن".
