كەشناسی عێراق: باران وهەورە بروسكە تا یەكشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە دەستەی كەشناسی وردەكاریی پێشبینیەكانی كەشوهەوای ڕۆژانی داهاتووی ڕاگەیاند، كە پێشبینیەكە باران وهەورە بروسكە تا ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
لەبەیاننامەكەدا كەدەستەی كەشناسی عێراقییەوە بڵاوكراوەتەوە و دەست موتەڵع گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی هەینی كەشوهەوا نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت، لەگەڵ پێشبینیكردنی هەورە تریشقەی پەرشوبڵاو لە پاشنیوەڕۆدا، بای مامناوەندی باشووری ڕۆژهەڵاتیش لە ناوچەكانی ڕۆژئاوای وڵات چالاك دەبێت و تۆز خۆڵ و پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات، ئاماژە بەوە كراوە، بەرزترین پلەی گەرما بۆ سبەینێ لە بەغدا و كەربەلا و بابل و نەجەف و واست و دیوانیە 29 پلە دەبێت، لە دیالە و ئەنبار 28 پلە دەبێت، لە سەڵاحەدین و كەركوك و نەینەوا 27 پلە دەبێت، لە دهۆك و هەولێر 252 پلە دەبێت، سلێمانی22 پلە دەبێت،میسان وزیقار و موسەننا 30 پلە دەبێت و بەسڕە 31 پلە دەبێت.
كەش و هەوای ڕۆژی شەممە نیمچە هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ هەورەبروسكەیەكی سووك بۆ مامناوەند پێشبینی دەكرێت لە ناوچە جیاجیاكانی وڵاتدا، بای مامناوەندی باشووری ڕۆژهەڵات چالاك دەبێت، خێرایی دەگاتە سەرووی 30 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا، پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن.
كەش و هەوای ڕۆژی یەكشەممە بەشێوەیەكی هەور بۆ هەور دەبێت لەگەڵ هەورەبروسكەیەكی پەرشوبڵاو لە ناوچەی باكوور، هاوكات ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ئاسمانی نیمچە هەور دەبێت، با لە باشووری ڕۆژهەڵات سووك بۆ مامناوەند دەبێت، دەگۆڕێت بۆ ڕووناكی و گۆڕاو،پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور هاوشێوە دەبێت، كەمێك بەرز دەبنەوە لە باشوور.
كەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە سامڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور، با سووك و گۆڕاو دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت.
