لاهور شێخ جه‌نگی: روبه‌ڕوی هیچ ئه‌شكه‌نجه و توندوتیژیه‌ك نه‌بومه‌ته‌وه
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ ورده‌كاری سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كانی گۆمه و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لاهور شێخ جه‌نگی و به‌شێك له ده‌ستگیركراوه‌كان بڵاوكرده‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكیش، لاهور شێخ جه‌نگی روبه‌ڕوی هیچ ئه‌شكه‌نجه و توندوتیژیه‌ك نه‌بوه‌ته‌وه و پێشتریش له‌روداوه‌كانی لاله‌زار ئه‌مریكا و بریتانیا و فڕه‌نسا و حكومه‌تی هه‌رێمی ئاگاداركردۆته‌وه.
ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه شاندێكی باڵای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی ده‌سته د.مونا یاقۆ سه‌ردانی شاری سلێمانیان كرد شانده‌كه له‌گرتوخانه‌ی كانی گۆمه چاویان كه‌وت به لاهور شێخ جه‌نگی له‌نزیكه‌وه گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ كرد ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ته‌ندروستی و شوێنی حه‌وانه‌وه‌و ڕێكاره‌كان پرسیاریان لێ‌كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، لاهور شێخ جه‌نگی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، "ته‌ندروستی باشه‌و له‌ژورێكی تایبه‌ت دانراوه و ته‌واوی پێداویستیه‌كانی بۆ دابینكراوه وه هه‌روه‌ها به‌ڤیدیو له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی قسه‌ی كردوه، هه‌روه‌ها داوای په‌رتوكی كردبو له‌ئاسایش كومه‌ڵێك په‌رتوكیان بۆ هێناوه، له‌وكاته‌ی كه هاتوه بۆ زیندانی ئاسایش له‌كانی گۆمه، ڕوبه‌ڕوی هیچ توندوتیژی و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌ك نه‌بۆته‌وه".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه، "لاهور شێخ جه‌نگی داوایكردوه كه دۆسیه‌كه‌ی به‌ڕێكاری یاسایی بروات و ده‌سته‌ش چاودێری بكات، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ڕوداوه‌كانی ئه‌و ڕۆژه وتی زوتر نوێنه‌رانی وڵاتانی ئه‌مریكاو بریتانیا و فڕه‌نسا و حكومه‌تی هه‌رێمی لێ‌ئاگادار كردۆته‌وه كه ئه‌و ڕوداوانه ڕو ده‌ده‌ن".
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ باسی له‌وه‌شكردوه، مافی لاهور شێخ جه‌نگی پارێزراوه و ڕێگه به پارێزه‌ره‌كانی بدرێ سه‌ردانی بكه‌ن و بڕیاره له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئه‌و پرسه‌ش چاره‌سه‌ر بكرێت و ڕێگه به سه‌ردانی پارێزه‌ره‌كان بدرێت.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ، له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌كان هیچ توندوتیژیه‌ك به‌رامبه‌ر لاهور شێخ جه‌نگی نه‌كراوه و هیچ دان پێدانێكی به‌زۆری لێی وه‌رنه‌گیراوه هه‌روه‌ها له‌وه‌ڵامی پرسیاری تیمی ده‌سته سه‌باره‌ت به ڤیدیۆكردن له‌كاتی لێكوڵینه‌وه وتویه‌تی، "هیچ كامێرا و ئامێری تۆماركردن نه‌بوه له‌كاتی لێكوڵینه‌وه‌دا".
دواتر تیمه‌كه‌ی ده‌سته چاویان به‌به‌شێك له‌ده‌ستگیراوه‌كان كه‌وت كه وه‌ك ئه‌ندامی هێزه‌كه‌ی لاهور شێخ جنگی ناسراون و به‌پێی به‌دواداچونی شانده‌كه‌ی ده‌سته ژماره‌یان 162 كه‌سن وه ئاسایشی گشتی ئاشكرایكردوه، "ژماره‌ی كوژراوه‌كانی هه‌ردولا پێنج كه‌سن، ڕۆژانه‌ش ڕێگه به‌به‌شێك له‌كه‌س و كاریان دراوه سه‌ردانیان بكه‌ن و له ئێستادا شوێنیان باشه له‌و كاته‌ی هێنراونه‌ته ئاسایش، ڕوبه‌ڕوی هیچ توندوتیژیه‌ك نه‌بونه‌ته‌وه".
ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه، "ئه‌و خانه‌وادانه‌ی هه‌ر كه‌سێكیان نادیار و بێ سه‌ر و شوێنه له‌و ڕوداوه ده‌توانن سه‌ردانی نوسینگه‌ی سلێمانی مافی مرۆڤ بكه‌ن بۆ سۆراخكردنی كه‌سه‌كانیان".
