لاهور شێخ جەنگی بڕیاریدا بەشداری لە یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان نەكات
لاهور شێخ جەنگی، سەرۆکی لیستی بەرەی گەل بڕیاریدا بەشداری لە یەكەمین دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان نەكات.
میدیای نزیک لە لاهور شێخ جەنگی ڕایگەیاند، لاهور شێخ جەنگی سەرۆکی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی پارێزگای سلێمانی بەشداری لەیەکەمین کۆبونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ناکات.
جێگای باسە، لاهور شێخ جەنگی سەرۆكی لیستی بەرەی گەل لە بازنەی پارێزگای سلێمانی، لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان زۆرترین دەنگی دەنگدەرانی هەرێمی كوردستانی بەدەستهێنا كە 20 هەزار دەنگ بوو.
پێشتریش فێنک ئەحمەد، ئەندامی ناوەندی هەڵبژاردنی بەرەی گەل ئاشكرای كرد، وەک بەرەی گەل تائێستا بڕیارمان نەداوە بەشداریی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دەکەین یاخود نا.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ـی کانوونی دووەمی 2024, یەکەم دانیشتنی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو و تییدا ئەندامانی نوێی پەرلەمان سوێندی یاسایی خوارد.
